زۆنی سەوز یان وادی الاحزاب

لەلایەن ستاندار Posted on 611 جار بینراوە

 

د. قارەمان شێخ بزێنی

زۆنی سەوز بەو ناچەیە دەوترێت تاپۆکەی بە ناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، لە رۆژگارەکانی دوای راپەرینەوە تا دەرکەتنی بزوتنەوەی گۆران هیزی بێ ڕکابەری زۆنەکە بووە، بەلام لە ٢٠٠٩ وە ئەم زۆنە دابەشبونی زیاتری بە خۆیەوە بینی،ڕەنگە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا چەند لیستێکی تریش بێنە نێو کێبڕکێکانی هەڵبژاردنی ناوچەکەوە،لە ڕووی سیاسییەوە ناوچەکە زیاتر ورددەکاتەو بۆ هێزی بچوکترو بێ کاریگەرترو ململانێکانیش تووندتر دەکات،ئەگەر پارتەکان ئەم دەڤەرە بیر لە هاوپەیمانیەکی تۆکمەی سیاسی نەکەنەوە بۆدەستەبەرکردنی مافەکانی زۆنی سەوز و دروستکردنی هێزێکی کاریگەر،ڕەنگە لە ئایندەدا خەڵکی ناوچەکە باجی ئەو ململانێ سیاسیانە بدەن و زیانی گەورە بەر ژێرخانی ئابوری و پێشکەوتنی خزمەتگوزاریی ناوچەکە بکەوێت بۆیە وای دەبینم ئەم فرە حزبییە زیانی زیاترە لە قازانج، بە تایبەت هێزە سیاسیەکانی زۆنی سەوز تاکو ئێستا نەیانتوانیوە بەربەستی حزبی سیاسی زۆنی زەرد تێپەڕێنن وەکو پێویست لەنێو گۆڕەپانی ئەو زۆنەشدا ئەسپی خۆیان تاو بدەن، تەنها خۆیان لەزۆنی سەوزدا قەتیس کردووە و لەگەیاندنی پەیامی ڕاستەقینەیان بۆ نێو زۆنی زەرد سەرکەوتوو نەبوون، تاکو چالاکیەکانیان لە نێو زۆنی زەرددا برەو پێنەدەن گۆڕانکاریە ڕیشەییەکان ئەستەم دەبێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.