بانگەوازێک بۆ هێزە سیاسیە گۆڕانخوازەکان و جەماوەری خەڵکی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 598 جار بینراوە

بانگەوازێک بۆ هێزە سیاسیە گۆڕانخوازەکان و جەماوەری خەڵکی کوردستان

دروستکردنی بەناو سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عیراق، سەرەتایەکی مەترسیدار و بە ڕەسمی جیاکردنەوەی بەرە و هێڵە سیاسیەکانە لە هەرێمی کوردستاندا،لە هەمان کاتیشدا دژایەتیکردن و هەڵوەشاندنەوەی هەمو دامەزراوە و دەسەڵاتەشەرعیەکانە.
ئەوەی تا ئێستا هەندێ گومانی لەسەر بو بۆ ڕێکخستنی لەناو بەرەی گەندەڵکاراندا ، ئەمڕۆ خۆیان بەرەکەی خۆیان هەڵبژارد و لە ژێر ناوی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عیراق ، بەرەی سیاسی داکۆکیکار لە گەنداڵی و٢٦ ساڵ ئەزمونی سیاسی شکستخواردویان ڕاگەیاند.
ئەم هەنگاوە هیچ بوارێکی ئەگەری چاکسازی نەهێشتەوە جگە لە دروستکردنی بەرەیەکی دژە گەندەڵی کە پێویستە لە هەمو ئەو هێز و قەوارە و پارتە سیاسیانەدا خۆی ببینێتەوە کە دژایەتی گەندەڵی و ئەزمونی حکومڕانی شکستخواردو دەکەن.
لێرەوە بە گرنگی دەزانین داوا لەو هێز و لایەن و کەسایەتیانە بکەین کە لەبەرەی گەلن و بە نوێنەرایەتی هەمو ئەو دەنگانەن کە کاردەکەن بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و گەڕانەوەی سەروەری یاسا و پرۆسەی چاکسازی ڕاستەقینە خۆیان لە هاوپەیمانێتی و بەرەیەکی هاوبەشدا ڕێکبخەن، کە لیستێکی هاوبەش و هاوپەیمانێتیەکی هاوبەش بۆ پەرلەمان و پرسە سیاسیەکان دروست بکەن.
لە ئێستادا گەیشتنی دەسەڵاتی سیاسی کورد بە لوتکەی شکستخواردن وهەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئیقلیمی لەسەر پرۆسە و سەرکردایەتی سیاسی ئێستای کورد، هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندی خەڵکەکەی خستۆتە بەردەم مەترسیەکی گەورەوە ، بۆیە ئەرکێکی مێژویی و نیشتیمانی و ئەخلاقی هێزە سیاسیەکانە کە پەلە بکەن لە پێکهێنان و دروستکردنی بەرەیەکی سیاسی نوێ.
ناوەکان
١-مسعود عبدالخالق
٢-حاکم شێخ لەتیف مستەفا
٣-کمال رەوف
٤-سەرگوڵ قەرەداغی
٥-عدنان عوسمان
٦-د. رعد رفعت
٧-پەیمان عیزەدین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.