ساختەکاریەكانی بنەماڵەی بارزانی لەتوركیا

لەلایەن ستاندار Posted on 674 جار بینراوە

كارۆخ عوسمان

ڕێك بەناوی ساختەكاریەوە لەلایەن چەندین پێگەی ئەلیكترۆنی توركیا بنەماڵەی بارزانی ناوھێنراون.

بارزانیەكان لەڕێگای (٧) شەریكە کەرەستە و مەكینە دابین دەكەن بۆ دروست کردنی جگەرەیساختە لەشاری مێرسین.

که سەرۆكایەتتی چاودێری و پشكنینی توركیا ئاشکرای كردووە. لەڕێگەی شەریكەی (کانی: kany)سەر بەنێچیرڤان بارزانی لەشاری دەھۆكەوە دەھێنرێتە کوردستان، پاشان ئەو جگەرانە دووبارەبەقاچاغ دەنێردرێنەوە بۆ تورکیاو دەفرۆشرێنەوە.

بێجگە لەمەش، بەپێی گوتەی وتەبێژی پشكنینی گومرگی تورکیا، بنەماڵەی بارزانی دەستی ھەیە لەبەقاچاغ بردنی جگەرەو مشروب كحولی بیانی بۆناو خاکی تورکیا، بەتایبەت ئەو وێسكیە بیانیانەی کەلەهۆتێلە (٥) ئەستێرەكانی ئەنتاڵیا بەكاردەبرێن. ئەوەش بۆتە زەرەرو تا ئێستا (٢) ملیار دۆلاری کەمكردۆتەوە لەداھاتی باجی مەشروب و جگەرە بۆ وڵاتی تورکیا. كەسایتی (Haber7com) بڵاویكردۆتەوە.

ھەر لەشاری مێرسین بنەماڵەی بارزانی كار بە (١٨٠) شەریكە ئەكەن و پارەی خەمڵێنراویكارپێكراو ٨ ملیار دۆلارە، بەپێی ھەمان سەرچاوە سەرمایەی خودی مسعود بارزانی لەوسەرمایەگوزاریەدا ٥ ملیار دۆلارە، بەشێكی زۆری ئەم شەریكانە لەشاری مێرسین و ناوچەی ئازادكارئەكەن، كارەكانیشیان لەلایەن (سەردار بارزانی)ەوە بەڕێوە ئەبرێن. ھەروەھا بازرگانی جگەرەوكحول و شەكرو چا و برنج لەدەستی خودی نێچیرڤان بارزانیدایە.

ھەروەھا شەریكەیەكیان ھەیە بەناوی (تایگرس: tigris) بۆ کاروباری بیناسازی، بەپێی سكاڵایەك لهدادگای شاری ئەنتاڵیا داواكراوە، چونكە كاری ساختەو دزی بەڕێژەی (١٠) ملیۆن دۆلار لەسەرە.

وەك ھەرێم ھەژمارێكیان بۆ توركیا داناوە، كە بەكوالێتی سست و خراپ كاربكەن و سەدبارە بودجەتەرخان بكەن تاكو بتوانن ئاستی دزین بگەیەنە (١٠)ئەوەندەی خەرجی تێچوون.

جگە لەمانەش، دابەشكردنی كاڵاكانی كۆمپانیا گەورەكانی وەكو (Ülker) و (Beko) لەدەستی (نیھادبارزانی)دایە،  كە كەرەستەكانی بەكارھێنان بەسەدان ملیۆن دۆلار ئەخەمڵێنرێت. كەگشتی دەستیكاری توركی تێدا بەكارئەھێنرێت.

یەكێكیتر لەداھاتی (مەسعود بارزانی) باجی ئەو (ترێلە، لۆری بارھەڵگر و كامیۆن)نانەیە كە داخلیھەرێمی كوردستان ئەبن و دەشڕۆنە دەرەوە، لەڕێگەی خاڵی سنوری (ئیبڕاھیم خەلیل)ەوە، كەتێكڕایداھاتی مانگانە بە(٣٠٠) ملیۆن دۆلار مەزەندە ئەكرێت. ئەوە قسەی پێگەی (Sol Haber) ی توركیەنەك ھی من. ئەو پێگەیەی كەجێگەی بڕواو متمانەی چاودێرانە.

ئەمە لەئێستادا ئەو مەزەندەیە كراوە، خۆ ئەگەر ساڵانی پێشوتر وەرگرین كە دۆخی بازرگانیلەبارێكی باشدابووە، حەتمەن مانگانە نیو ئەوەندە زیاتربووە. ئەبێ ئەم ھەموو پارەیە لەكوێھەڵگیرابن كە بانكەكانی كوردستان ئاوا چۆڵ و كەساس و ھەژارن، خۆ بانكەكانی كوردستانلەكەسێكی ئاسایی زیاتر لەخوار ھێڵی ھەژاریدان.

ئەرێ بەمجۆرەی كە حوكمگێڕانی ئەم ھەرێمە ئەیكەن دەبێ كوردستان بەكوێ بگات؟

دەبێ بگەین بەم خەونانەی كە گەلی كوردستان قوربانی بۆ داوە؟

یەكێ لەبنەماكانی حوكمڕانیەكی تەندروست ھەبوونی سیستەمێكی بانكی متمانەدارە، كەچی ئەمانەخۆیان باوەڕیان بەسەقامگیری و چەسپاندنی حوكم نیە بۆیە متمانەیان بەو بانكانە نیە كەخۆیانحوكمیان بەسەردا ئەكەن.

بۆیە ھەرچی سەرمایەو پارەی ئێرە ھەیە ئەیبەن بۆ ئەوێ، بۆ ئەوێیەك كە زەڕڕەیەك سودو مەفاناگەیەنێ بەئێرەو ژیانكردانی ئێرە.

ئەوەی پێشی وایە ئەمانە سەربەخۆیی بۆ گەلی كورد دابین ئەكەن بابێن و چاوێك بخشێنن بەكاروباریئەوانە كەلەدەرەوەی ھەرێم چی ئەكەن، بەتایبەت لەتوركیا، ئاخۆ ئامادەن بۆ سەربەخۆیی كوردستانسەروەتەكانیان لەدەست بدەن؟

خۆ ئەوان شەڕی گەورەیان لەسەر پارەیە، چۆن لەپێناو سەربەخۆیی پارەكانیان بە بلوك كردن ئەدەن؟

ئەوان بۆ پارە كەڕامەتی كوردستانیان شكاند، شكۆی گەلێكی بەشمەینەتیان ڕوشاند، چۆن ئەو پارانەلەدەست خۆیان ئەدەن؟

ئیتر بەسیكەو بڕوا بەشایەد عەیانی خۆت بێنە.

وەرەوە ھۆش خۆت ھەی بێخەبەر

بەچی و لەكوێ خەوتووی قوڕبەسەر

ھەی بێئاگا خەریكە تۆش ئەدزرێی

چیتر دز مەخەرە سەر تەپلی سەر

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.