ستاندەر
بەگوێرەی ھەواڵێکی سایتی روسیا تودەی بارزانی وەفدێکی بۆ تورکیا ناردوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی قۆناغی دوای ریفراندۆم و ھێورکردنەوەی توڕەییەکانی ئەردۆغان و ھەرەشەکانی، بەگوێرەی ھەواڵەکە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بە ئەردۆغانی ڕاگەیاندوە کە ئەوان لەچوارچێوەی عێراق دەمێننەوە و داوای کۆنفیدراڵی دەکەن نەک سەربەخۆیی.
ھەواڵەکە بەناویشانی مەزەندەکانی بارزانی ھەرێمی کوردستان توشی گۆشەگیری دەکات بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بە فشارەکانی تورکیا دەکات بۆ سەر بارزانی بۆ پاشگەزبونەوە لە ئەنجامەکانی ریفراندۆم.