مەسعود عەبدولخالق: لەدوای مام جەلال

لەلایەن ستاندار Posted on 603 جار بینراوە

لەدوای مام جەلال

مەسعود عەبدولخالق
شارەزاییەکی یەکجار زۆری ھەبوو لە سیاسەی دەولی , تەنھا ئەو توانی قسەیەک لەنیوان تورکیاو پەکەکە بکا ,ئەو توانی لەنیوان ئیران وئەمریکا قسەی ھەبیت ,بۆ ناو عیراق تەنھا ئەو دەیتوانی ھەرسێ لای ناکۆکی عیراق کۆبکاتەوە , بۆناوەخۆش لەدوای شکستی شۆرشی ئەیلول ئەو نەبوایە تاسالی ١٩٨٠ شۆرش نەیدەتوانی دەست پیبکاتەوە , ئەگەر ئەو بمابوایە ئەوا کوردستان لەو ئاستە بەرزەی ئاوا تووشی دابڕانی جیھانی نەدەبوو وەک ئیستا تێی کەوتوە , یان بەلای کەمی دەرچەی سەرکەوتوی دەدۆزیەوە .

سەبارەت بۆناوەخۆی (ی ن ک)کاریگەری یەکجارگگەورەی بەجیھیشت (بە غیابی نەوشیرەوان مستەفا)تازە ئەو قەبارە گەورەیەی یەکیتی بە کێ ھەلدەگیرێ ؟ ئەو بوو دەیتوانی (ناکۆکەکانیش)کۆ بکاتەوە , گەورەترین مونەزیر بوو , دوودڵا نەبوون لە ھەنگاوە ستراتیژیەکانیش، ئەگەر ھەنگاوێکی ناوێزەش بوایە دەیتوانی پاساوی ماقووڵا بدۆزنەوە و ڕەتی بکا، دوو نمونەی زۆر زەق بۆ ئەو مەبەستە باس دەکەین:

یەکەم: لە زستانی ١٩٨١ لە (ھۆڵێ سیمنیاری نێوزەنگ) مام جەلال وەسفی پەیکەری(ی ن ک)ی کرد بەوەی کە کۆمەڵە و بزوتنەوە دوو باڵن و خەتی گشتی و یەکێتیش لاشەکەن، ئیتر ھەموو باڵندەیەک وەک یاسا دەبێ وابێ، کەچی لە ھاوین خەتی گشتی و بزوتنەوە یەکیان گرت و دوو باڵەکە نەما جۆرە گوتارێکی سیاسی وای باسکرد لەو یەکگرتنە ھەرگیز کەس لەبیری نەما کە باڵندە ئیتر بە یەک باڵا چۆن بفڕێ یاخود بێ لاشە..

دووەم: لە ھەمان شوێن لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئاخۆ دەکرێ (دانوستان) لەگەڵ بەعس بکرێ، لە وەڵامدا مام جەلال وتی: مەحاڵە..ووتی:ئەرێ دەکرێ بڵێین بەفری برژاومان بۆ بێنە؟! ھەموو وتیان نەخێر، کەواتە (دانوستان) ئاوایە.. کەچی دوای ساڵێک ئەو دانوستانە کراو ئەوەی ناڕازی بوو بووە وەفدی دانوستان و بەفری برژاو ھێنرا.
تەواو پیناسی کاریزمی لەو دوو نمونە بەرجەستە دەبیت ، کوردستانی پێش مامجلال ودوای مام جەلال زۆر جیاواز بوو و دەبێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.