‎سیاسەتكردن لەهەرێمی بێ سیاسییەكاندا

لەلایەن ستاندار Posted on 419 جار بینراوە

محەمەد نوری

‎حەمەی حاجی مەحموود كە سكرتێری حزبێكی بچووك و یەك كورسییە لە ناو پەرلەمان و خاوەن قورسایی سیاسی وجەماوەریی گەورە نیە ، ئەمشەو لە دیدارێكیدا ئاماژەبەوەدەدات كە لەبەر خەمخۆری ودڵسۆزیی ئەنجومەنی قیادە سەورەمان دروستكردوە ، هەرەوەها وتیشی حكومەت وپەرلەمان قەیرانیان دروستكردەوە ئێمە دەمانەوێت لەو قەیرانانە ئەم وڵاتە دەربازبكەین .
‎ئەم قسانە لەبەردەم سێ خاڵ داماندەنێت ، دیارە لەبەر گەورەیی وگرنگی قسەكان نییە ، بەڵكو لەبەر بێ بنەمایی وناسیاسی قسەكانە .ئەوسێ پرسیارەی دەبێت لەدوای ئەم قسانە بیكەین

‎١-لەچ سیتەمێكی دیموكراسیدا ئەنجومەنێكی كارتۆنی بۆ پەردەپۆشكردنی شكستی ریفراندۆم جێی پەرلەمان وحكومەت دەگرێتەوە ؟كێ شەرعیەتی بەو ئەنجومەنە داوە ؟

‎٢-كاكە حەمەی بەڕێز خاوەنی یەك كورسییە ئەو كورسییەش بەبراكەیەتی
(سەرەڕای تێبینی لەسەر ژمارەی دەنگەكانیان)چۆن دەتوانێت خۆی بە زمانحاڵێكی وا گەورەی هاوڵاتیان بزانێت ؟لە كاتێكدا دوو حزب كە خاوەنی ٣٠كورسین (گۆڕان وكۆمەڵ)بە حزبی بێ هەڵوێست تەماشابكرێت ،هەر لەبەرئەوەی نەچوونەتە ناو ئەنجومەنەكەی بارزانی بۆ شەرعیەتدان بە مانەوەی خۆی

‎٣-لەدنیای سیاسی كوردیدا ئەوەی روودەدا هەندێك جار تۆشی شۆك وهەندێك جار توشی هەستی بەزەیت دەكات ،بەزەیی بە سیستەمێك كە ناوی سیستەمی بەڕیوبردنی كوردییە كە خاڵییە لە ماناو هیچ كات دا ن بەشكست وكەوتن ناكات ،ئەم بەڕێزانە لە خوێندنەوەی روداوەكانی دوای ریفراندۆم شكستیان هێنا و هەرێمكیان توشی بەڵای گەورە كرد ،بۆ دان بەم هەڵەیەدا نانێن
.
‎كاكە حەمە دەبێت بە قەبارەی حزبەكەی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت ، نەك وەك زمانحاڵی نەتەوەیەك قسە بكات .رەنگە بوترێت كاكە حەمە تێكۆشەرە بەڵام ئەگەر ئەوەندە تێكۆشەر وخۆشەویستە بۆ ژمارەی كورسییەكانی ناو پەرلەمانی یەك تاقە كورسییە .لەدونیای سیستەمی دیموكراسی دروست ، پێوەر كورسی پەرلەمان ودەنگی خەڵكە نەك رابردوو ومێژوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.