ستاندەر
بەگوێرەی ھەواڵێکی کەناڵی (ئەل ئیتیجاە) بڕیارە لەماوەی ئەو ھەفتەیە وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا بکات بۆ توندکردنی فشارەکان لەسەر ھەرێمی کوردستان.
مەولود چاوش ئۆغلۆ بڕیارە لە سەردانەکەی لەگەڵ بەغدا تاوتوێ ی گەڕاندنەوەی پارەی نەوتی بۆڕی کوردستان بۆ بەغدا بکات و ھەروەھا کردنەوەی دەروازەیەکی تری سنوری کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێم نەبێت.