رۆژنامەیەکی گەورەی ئەمریکا: پێویستە بارزانی بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 653 جار بینراوە

ستاندەر
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی یەکێک لە دیارترین رۆژنامەکانی ئەمریکا داوا لەبارزانی دەکات بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات بۆ وازھێنانی لە دەسەڵات.

لە سەروتاری واشنتۆن پۆست کە گوزارست لە بۆچونی رۆژنامەکە دەکات لەبارەی دۆخی ئێستای کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە کراوە دەبێت کوردستان پەرە بە دیموکراسی بدات، پێش سەربەخۆیی.

لەبەشێکی تری وتارەکە ھاتوە ئەمریکا بەھۆی سەرقاڵی بە بابەتە گرنگەکانی تر نایپەرژێتە سەر دۆخی کوردستان کە ئابڵوقە دراوە، بەڵام بە بێ ئەمریکا دۆخی کوردستان خراپتر ئەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە بارزانی دەبێت بەڵێنە درەنگ وەختەکەی بۆ جێ ھێشتنی دەسەڵات جێبەجێ بکات.
لەبارەی ریفراندۆمەوەش نوسیویەتی ریفراندۆم ھۆکاری ناوخۆيی زیاتر لە پشت بو وەک نیشتیمانی، بارزانی ماوەی یاسایی تەواو بوە ھەڵبژاردنیش لەپێشه.
بۆ ئاییندەی پەیوەندیەکانی کورد و بەغداش نوسیویەتی کورد ئەبێت واز لە ھەڵگرتنی ھەنگاوی زیاترێنن و بگەرێنەوە بۆ گفتوگۆ لەبەرامبەر دا بەغداد گەمارۆ لەسەریان لا ببات، ئەمەش بێ ئەمریکا ناکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.