حەزو ئارەزوو شتێکەوە واقیع شتێکی تر

لەلایەن ستاندار Posted on 612 جار بینراوە

پشتیوان عبداللە سابیر*

زۆر دەمێکە حەزم لە سەیارەی رەینجرۆڤەرە، بەڵام تا ئێستا نەم کریوە چونکە پێم وایە هەنگاوی تر هەیە دەبێ بینێم پێش کرینی رەینجرۆڤەر، بۆ دڵدانەوەی خۆم پاسکیلێکی رەینجرۆڤەرم کری.

ئەو نمونەیەم بۆ بابەتی راپرسی و سەربەخۆیی هێناوە، پێم وایە هیچ کوردێک نیە خەون بە سەربەخی نەبینێ و هیوا خواز نەبێت کە پاسەپۆرتی کوردستانی هەبێ، بەڵام حەزوئارەزوو شتێکەو واقیع شتێکی تر چونکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەموو جیهان دەڵێن کاتی نیە وە لە ناوخۆش لە کۆی پێنج حیزبی سەرەکی، دوو حیزب و نیوی تەواو لەگەڵ کاتەکەی نین .
دەپرسن ئەی کەی کاتیەتی؟

وەڵامەکەی روونە، ئەو کاتە کاتیەتی کە

لە کۆی ۱۹٦ وڵاتی دونیا دە وڵات پاڵپشتیت بکا
لەکۆی دە زلهێزی دونیا دوو زلهێز لەگەڵت بێ
لە کۆی چوار دراوسێی خراپ گرێنتیت لە یەکیان وەرگرتبێ
کۆ دەنگی ناوخۆیی بەدەست هێنابێ
۲٠ ملیار قەرزار نەبی
پارەیەکی وات لە دەستبێ چەند مانگ و ساڵێک بەرگەی ئابلوقە بگری
سادەترین مافی خەڵکی خۆت دابین کردبێ لە موچەو ئاو کارەبا بۆ ئەوەی خەڵک بە گیان و رۆح ئامادەیی قوربانیدان بێت
سوپایەکی بەهێزو چەکو تفاقت هەبێ هەندێک دراوسێ حیسابت بۆ بکەن

ناکرێ هەموو دونیاو دووحیزب و نیوی ناوخۆش بە گێل و نەزان و خۆفرۆش و خائن دابنێی… واقع شتێکەو قسەی زل شتێکی تر

*مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.