ستاندەر
کۆنسەی بەرێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی (کەنەکە) لە بانگھێشتنامەیەکی فەرمی کە ئاراستەی سەرۆکی دەزگای ستاندەر مەسعود عەبدولخالق کراوە داوەتی ناوبراویان کردوە بۆ بەشداری لە راوێژی یەکێتی نەتەوەیی کە لە وڵاتی ھۆڵەندا بەرێوەدەچێت.
بڕیارە راوێژی یەکێتی نەتەوەیی ھەرچوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا رۆژانی ١٣ و ١٤-١٠ لە وڵاتی ھۆڵەندا بەڕێوەدەچێت و، بڕیارە نوێنەری پارتە سیاسیەکانی ھەر چوارپارچە و کەسایەتیە سیاسیە دیارەکان و رۆشنبیران و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بەشداری بکەن.