ستاندەر
ئەسکەندەر وتوت پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت پرۆژە بریارێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردوە کە تیایدا حکومەتی ناوەندی پەیوەست دەکات بۆ ئامادەکردنی لیستێک بۆ ئەو بەرپرسە باڵایانەی ھەرێم دەستیان لەپرۆسەی بردنی داھاتی نەوتی ھەرێم ھەبوە، بۆ ئەوەی حیسابە بانکیەکانیان لەدەرەوەی وڵات بلۆک بکرێت.
نابراو راشیدەگەیەنێت ئەو پرۆژەیە خزمەت بە عێراق و ھاوڵاتیانی ھەریمی کوردستان دەکات بەوەی موچەکانی بۆ بگەڕێندرێتەوە.