ئایا بەغدا ناچارە بچێتە ژێر باری کۆنفیدراڵی؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 525 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد
یەکێک لەو رێگایانەی کە کاتی بانگەشەی ریفراندۆم لایەنەکانی پاڵپشتی پرۆسەکە سۆزی خەڵکیان بۆی دەجولاند ئەوەبو دەیانوۆت کاتێک وەرەقەیەک دێتە پێشت نوسراوە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانت دەوێ یان لەگەڵ عێراق بی؟ چۆن جورئەت دەکەی بڵێ ی نەخێر نامەوێ!! بۆ ئەوەش ئەوانەیان تەخوین دەکرد کە دەیانگوت نەخێر!

بەڵام ئێستا ئەوەی لە میدیاکانەوە دەبیسترێ ئەو لایەنانە نەک وەرەقەیەک بە حیساب نزیکەی سێ ملیۆن وەرەقەی بەڵێ-یان پێ سپێردراوە چۆن جورئەت دەکەن بچن باسی کۆنفیدراڵی (لەخاڵی دوەم دێمە سەری) بکەن؟ خەڵک دەنگی دا بۆ سەربەخۆیی یان کۆنفیدراڵی؟ ئەوە چ بازرگانیەکە!

ئەو دەنگوباسی کۆنفیدراڵیەش لەکاتێکدایە ئەوەی شارەزابێت دەزانێ ھەنگاوێکە دوو دەوڵەتی سەربەخۆ بە ئارەزومەندانە دەیگرنە بەر، واتە پێشتر دەبێ وڵاَتەکە سەربەخۆ بێت لەڕێ ی پەرلەمان یان راپرسی بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێ کە ئەو دوو وڵاتە دەیانەوێ لەچوارچێوەی سیستەمی کۆنفیدراڵی پێکەوە بژین، واتە ھەنگاوی دوای فیدراڵی نیە بەڵکو دوای سەربەخۆییە.

بەبڕوای من ئەو قسانەی کراون لەسەر کۆنفیدراڵی قسەی میدیایی زیاتر نیە، ئەنجومەنی سیاسی کوردستان داش عێراق ھیچ وەرەقەیەکی بەھێزی نیە تاکو عێراق ناچار بێت تەنازولی بۆ بکات، ئەوە تەنھا بۆ ئیستیھلاکی محەلیە خۆیان بەھێز پیشان دەدەن بەرامبەر بەغدا، لە لێدوانە فەرمیەکانی دەسەڵاتی بەغدا بە ئاشکرا دەردەکەوێ و وڵاتانی دەوروبەر و زلھێزیش پشتگیریەکی لەو شێوەیەی ریفراندۆمیان نەکردوە کە سەرەنجام عێراق ناچار بێت مامەڵەی لەگەڵ بکات، وا دەردەکەوێت لەسایەی ئەو برادەرانە دەبێ بە فیدراڵیەکەی پێش ٢٥ی ئەیلول مەمنون بین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.