بەپەلە: مسعود بارزانی رەزامەندی نیشانداوە بۆ سڕكردنی “تجمید” ئەنجامەكانی راپرسی

لەلایەن ستاندار Posted on 689 جار بینراوە

دوێنی 8/10/2017 ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كۆبونەوەیەكی تایبەتی ئەنجامدا لەگەڵ بەرێز مسعود بارزانی لە پیرمام.

لەدوای كۆبونەوەكە نوجەیفی بە سایتی “العربیە”ی راگەیاند: بڕیاری ریفراندۆمەكەی كوردستان تاك لایەنە وناراست بوو. هەروەها ئاشكرای كرد كە گفتوگۆكەی دوێنێ كۆتایی هات بەحەزی بارزانی بۆ “تجمید” سڕكردنی ریفراندۆمەكە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاكانی بەغدا لەسەر كوردستان وبەشداری كردنی پرۆسەی دنوستانی راستەوخۆ.

ئەوەو چاودێران پێیان وایە ئەم پێشنیارەی بارزانی بەسركردنی ئەنجامەكانی ریفراندۆم پاشگەزبونەوەیەكی ئاشكرایە لە بەڵێن وگفتەكانی رابردوی بە حیساب نەكردن بۆ هیچ كەسێك ودیسان جۆرێكی نوێی بازرگانی كردنە بە خەڵكی كوردستان لەپێناو مانەوەی خۆی وبنەماڵەكەی لە هەرەمی دەسەڵاتی كوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.