شورەی پۆڵاینی ئابووری کوردستان ھەڕەشەکانی بەغدا تێکدەشکێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 530 جار بینراوە

محەمەد موحسین
ئەو بڕیارەی لە پەرلەمانی عیرَاق دەرچوو بۆسزادانی خەلکی کوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە ئەگەر ئیران و تورکیا ھاوکاری بکەن و بچێتە بواری جێبە جێکردنەوە ئەوا گومان لەوە دانیە کە کوردستان لەڕووی ئابوورییەوە زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت و تێکدەشکێت وە خەڵکەکەشی بۆ ماوەیەک ڕووبەرووی مەینەتی و نەھامەتی زور دەبێتەوە.
کۆمەڵیک ھۆکار ھەن کەوادەکەن کوردستان و خەڵکەکەی بکەونە دوخێکی ئاڵۆز ئەگەر ئەم بڕیارە جێبەجێ بکریت وە ئەم ھۆکارانەش بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە:
١. حکومەتی کوردستان ھیچ کەرتێکی ئابووری بەھێزی نیە کە پشتی پێببەستێت لەکاتی بوونی مەترسیەکی لەم شێوەیە کە بەستم ئابلۆقەی ئابوورییە کە بەداخەوە نە خۆی بۆئامادەکردووە نە بەھەندی وەرگرتووە.
٢. بونموونە با لە کەرتی کشتوکاڵەوە دەست پێبکەین, کوا کەرتێکی کشتوکاڵی وا بەھێزمان ھەیە کە بتوانین پشتی پێببەستین و پێوستمان بە بەروبوومی کشتوکاڵیی بیانی نەبیت و وە بتوانێت پێداویستیە نێو خۆییەکان دابین بکات.
٣. کەرتی پیشەسازی ئێمە لە ئاستێکی ئێجگار لاوازوو نزمدایە کە توانای پشت پێبەستنی نیە, ھەر بۆنموونە لە سەدا چەندی ئەو بەرھەمە پیشەسازیانەی کە خەلکی ئێمە ڕۆژانە پێویستی پێیەتی و بەکاریان دەھێنێت لە ناوەخۆی کوردستان بەرھەم دێت؟ سەرێک بدەن لە شۆپینگ سێنتەرەکانی کوردستان ئەوا وەڵامەکەی زۆر ئاسانە!!!
٤. ئێمە لە کوردستان کۆگا و مەخازنی گەورەمان نیە کە بایی ئەوەندە مەوادمان ھەلگرتبێت تا بتوانین بۆماوەیەک پشتی پێببەستین و لەکاتی ئابلۆقەدا بیاندەین بەخەڵکی خۆمان.
٥. ئێمە بازاڕ و بازرگانەکانی خۆمان دەناسین کە لە کاتی بوونی کێشەو ئەزمەیەکی بچوک بەچ شێوەیەک نرخی کاڵاکان بەرز دەکەنەوە بە بیانوی بازاڕی ئازاد و ھتد.
٦. وە خەلکی کوردستان بەدۆخیکی دارایی و ئابووری زۆر خراپ تێدەپەڕێت و بەرگەی ئەزمەی لەم شێوەیە ناگرێت و توانای ململانێی نەماوە چونکە ئەم کێشەیە داراییەی لە ٣ ساڵی ڕابردوو بەرۆکی خەلکی کوردستانی گرتووە تاقەتی لێبڕیوە.
٧. وە لە زانستی ئابووریدا قسەیەک ھەیە دەڵێت (سەرمایەدار ترسنۆکە) واتە ھەر شوێنیک کێشەی ئەمنی و سیاسی لێبێت سەرمایەدار سەرمایەکەی خۆی دەگوازێتەوە بۆشوێنێکی دیکە کە ئاسایش و سەقامگیر بێت واتە ئەو پرۆژانەی لەکوردستان ھەن ئەگەری وەستانیان ھەیە کەواتە ئەو کات خەلک ھێندەی دیکە بێ ئیش و کار دەبێت.
٨. کوردستان تاکە سەرچاوەی داھاتی نەوتە کە پشتی پێدەبەستێت وە کەناڵی فرۆشتنی ئەم نەوتەو ھێنانەوەی داھاتەکەی لە ڕێگای تورکیایە. بۆیە ئەگەر تورکیا دەرگامان بەڕوو داخات ئەوا ھەرچی نەفەسی ئابوویمان ھەیە دەوەستێت و کەناڵی بەدەستھێنانی داھاتمان نامێنیت.

بۆیە بە بۆچونی من تاکە چارەسەر ئەوەیە کە ھەرچی زووە ھەموو کەناڵە دیپلۆماسیەکانی خومان بخەینە گەڕ تا کومەڵگەی نێو دەوڵەتی و لەنێوانیشیاندا ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێننە نێوانمان و کێشەکانمان بە ئاشتیانە چارەسەر بکەین دەنا دواخستنی ھەوڵەکان و بەھەند وەرنەگرتنی ئەو کێشەیە ڕەنگە زیانەکەی قورس بکەوێتەوە لەسەر میللەتەکەمان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.