دەسەڵاتی کوردی چ دیموکراتیەتێکی لە ئەمریکا دەوێ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 569 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد
بارزانی و حیزبەکانی ئەنجومەنی سیاسی کوردستان-عێراق لە دەمی بانگەشەی ریفراندۆمەوە تاکو ئێستا دەیانەوێ ئەوروپا و ئەمریکا فێری رێزگرتن لە دیموکراتی و مافی مرۆڤ بکەن و، داوادەکەن رێز لە ریفراندۆم و ویستی سەربەخۆیی بگرن چونکە ئەوە پرۆسەیەکی دیموکراتیە کە ئێوە دایەم تەئکیدی لێدەکەنەوە، کاتێک ھەر وڵاتێکی رۆژئاوا دژایەتی ریفراندۆمی ھەرێمی کردوە بەوە تۆمەتباریان کردوون کە ڕاستگۆنین لەگەڵ دروشمەکانی دیموکراسی کە بەرزریان کردونەتەوە.

ئەو قەرزارکردنەوەی رۆژئاوا و ئەمریکا لەکاتێکدایە دەسەڵاتی کوردی (ئەنجومەنی سیاسی کوردستان- عێراق) رۆژ نیە ئەتکی دیموکراتی و سەروەری قانون مافی مرۆف نەکەن، سەرۆکایەتی ھەرێم بەناشەرعی بەرێوەدەبەن پەرلەمانتان ئەتک کردوە و بەنیوە چڵی کارەکانی دەکات بایی ئەوەندە لەخزمەت ویستەکانی ئەو دەسەڵاتە بێت، ھەموو ئەوانە بەلایەک بە پاساوی درۆیی و نا دیموکراتیانە دەیانەوێ ھەڵبژاردن نەکرێت، ئەی ئەوانە لەکوێی دیموکراسی جێی دەبێتەوە کە ئێوە داوای دەکەن ئەمریکا رێزی لێبگرێت؟ بۆیە کەی ئێوە فێربوون رێز لەو بەھایانە بگرن ئینجا دەتوانن ئیمتحانی بەھاکانی رۆژئاوا و ئەمریکا بکەن، رۆژئاوا و ئەمریکا ئاستی دیموکراتیەتەکەی ئێوە باشتر دەزانێت لەوەی ھەست بە شەرمەزاری بکات بەرامبەر ڕەخنەکانی ئێوە لەسەر دیموکراسی ئەوان.

تۆ کاتێک دەتوانی داوابکەی ئەوانی تر بەگوێرەی پێوە دیموکراتی و مافە گەردونیەکان مامەڵەت لەگەڵ بکەن کاتێک خۆت رێزت بۆی ھەبێت، دەسەڵاتی کوردی لە ئەزمونی ڕابردووی خۆیدا کەمترین نرخی بۆ بەھا دیموکراتیەکان داناوە، تا ئەو ساتەش فێرنەبێت لەناوخۆ بەھا دیموکراتیەکان پیادە بکات بەدڵنیایی ناتوانێ لەدەرەوەش داوای بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.