ستاندەر
دوای ئەوەی سەلیم جبوری سەردانی بەرێز مسعود بارزانی كرد لەهەولێر لە رۆژی یەكشەممە 8/10/2017 بەمەبەستی نێوەندگیری لەنێوان بەغدا وهەولێر.
بەپێی سەرچاوەیەكی تایبەت ستاندەر زانویەتی پێش سەردانەكەی سەلیم جبوری بەئەمریكیەكانی راگەیاندوە ئەم سەردانە ئەنجامبدات بەمەبەستی نێوەندگیری” بەڵام ئەمریكیەكان پێیان راگەیاندوە: پێمان باش نیە بەم كارە هەستی.
بەڵام سەلیم جبوری هاتۆتە هەولێرو بۆیە دوێنێ شەو 10/10/2017 لەكەناڵی “العربیە” رایگەیاند: ئەو بۆ نێوەنگیری سەردانی مسعود بارزانی نەكردوە بەڵكو تەنها بۆ نزیككردنەوەی بۆچونەكان بووە،
ئەمەو چاودێران پێیان وایە ئەمریكا بەتاوەوەتی لەسەركردایەتی توڕەیەو بەنیازە باجی هەڵەكانیان پێ بدات ولەئێستا ئەمریكا بەجدی چاو دەگێرێ لە كوردستان بۆ دروستكردنی بەدیلی بارزانی.