میدیای یەکێتی: بەغدا دوو خاڵی سنوری پارتی کۆنترۆڵ کرد

لەلایەن ستاندار Posted on 574 جار بینراوە

ستاندەر
سایتی پیوکەی میدیا کە زمانحاڵی یەکێتیە لە ھەواڵێکدا نوسیویەتی بەغدا دوو خاڵی سنوری پارتی کۆنترۆڵ کردووە.
ھەر بەگوێرەی ھەواڵەکە ٤٩ فەرمانبەری سەر بە وەزارەتی دارایی عیراق نێردراون بۆ ھەردوو خاڵی سنوریی ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران”.

دەروازەی سنوریی حاجی ئۆمەران دەکەوێتە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ھەروەھا دەروازەی ئیبراھیم خەلیل دەکەوێتە نێوان ھەرێم و تورکیاوە کە ھەردووکیان لەدەستی پارتیدان.

ئەو فەرمانبەرانە لەدیوی سنوری ئێران و تورکیاوە رەوانە کراون و لەنێو سنوری ئەو دوو وڵاتەوە گەیشتونەتە دەروازەکان و ئامانجیش لەوە ئیدارەدانی ئەو خاڵە سنورییانەیە وەک نوێنەری حکومەتی عیراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.