مەلایەکی تورک: دەست و پێی کوردان ماچ دەکەم

لەلایەن ستاندار Posted on 651 جار بینراوە

ستاندەر

دوێنێ لە وتارێکی ئاینی دا لە ئەستەنبول، مەلا ئەحمەد جوبەلی کە ناسراوە بە هەلوێستەکانی دژی دۆزی کورد، هاوکات لایەنگری حزبەکەی ئەردۆغانە، بەسەرسامییەوە باسی دینداریی کوردانی کرد.

لە میانەی وتارەکەیدا لە مزگەوتێکی ئیستەنبول، گوتی لەو ماوەیە لەگەڵ پەرلەمانتارێکی پێشوی کورد چوم بۆ باژێڕی چەولگ(بینگۆل بەتورکی)،
لەوێ مێوان بوم، هەر لەگەڵ دەنگی بانگدان بەڕاستی سەرسام بوم، کە بینیم لە ڕۆژێکی ئاساییدا مزگەوتەکە بە جۆرێک پڕ ببو لە خەڵک وەک ئەوەی نوێژی هەینی بێت ، لە چەولگ وەک ئەوەی لە مەککە بیت خەڵکەکە ئاوها لە مزگەوت کۆببونەوە، سەیری ئەو ڕەوشتە جوانەیان بکە.
گوتیشی واز لە پەکەکە بێنن، بەڵام ئەو دەنگدەرانەی هەدەپە ٩٠٪ نوێژکەرن، من خۆم خەڵکی دەریای ڕەشم بەڵام دەبێ حەقیقەت بڵێم، ناچارم ڕاستیی بڵێم کە خەڵکی (باشوری ڕۆژهەڵات) واتە باکوری کوردستان، ئیمانداری دروست و هەمویان بە دەستنوێژو نوێژخوێنن،من دەست و پێیان ماچ دەکەم، ئەوانە گیان و جەرگی منن، کەچی لەلای ئێمە واتە شوێنە تورک نشینەکان، مزگەوتەکانمان بۆشن، مەعەدەلی دەستنوێژگرتن و نوێژکردن لای ئێمە نزیکەی سفڕە.

لەکۆتاییدا گوتی بەڵام گەمەیەکی پیس لەناوچەکە دا لەئارادایە، بەدوعا کردنەوە گوتی یاڕەببی ئەو خەڵکەی ئەوێ تەسلیمی جولەکە نەکەیت، یاڕەببی تەسلیمی زایۆنیزم و بارزانی،یان نەکەیت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.