ستاندەر
بەگوێرەی زانیاریەکان ئەمرۆ ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە ھەولێر بۆ پرسی دواخستنی ھەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە، زانیاریەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ھەردوولا لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردنەکان کۆکن، بەڵام لەسەر ماوەی دواخستنەکە رێکنەکەوتوون.
پارتی داوای کردووە سێ بۆ چوار مانگ دوابخرێت بەڵام یەکێتی داوادەکات بۆ زیاتر لە ھەژدە مانگ دوابخرێت.