دواخستنی هەڵبژاردن ئەتکردنی دیموکراسی و یاسایە

لەلایەن ستاندار Posted on 531 جار بینراوە

کامەران خدر

بەپیی ئەو زانیاریانەی کە لەبەر دەست دایە هەوڵێکی زۆر هەیە لەلایەن هێزەکانی دەسەلات بەتایبەت یەکێتی نیشتمانی کەوا بەشیوەی رێکەوتن لەگەڵ پارتی و یەکگرتوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم دوابخەن وتەمەنی پەرلەمان درێژ بکەنەوە کە هاوکاتە لەگەل درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمیش.

ئەگەر بێت و ئەم هەوڵە بێتە بواری کردەی و هەڵبژاردن دوابخرێت بە رێکەوتنی حیزبی ئەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەم سێ هێزە سیاسەی کوردستان بروایان بە پرۆسەی دیموکراسی و دەستاو دەست کردنی دەسەڵات نیە و لەشکستی خۆیان دەترسن سیقەیان بەوە نیە کە دەنگدەرەکانیان دوبارە متمانەیان پێ ببەخشننەوە.
ئەوان دەیانەوێت لەسەروی هەموو یاساکارپێکراوەکانی هەرێم و عورفی دیموکراسی جیهانی یاسا ودیموکراسی لەم وڵاتە ئەتک بکەن، کە سەرئەنجام زیانی گەورەی بۆ گەلی کوردستان دەبێت لە ئاستی دەولی.

هەروەکو رەوانشاد جەڵال تاڵەبانی گوتی “لە هیچ شوێنێکی دنیادا نیە کە پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژ کاتەوە، ئەو نوێنەرانەی هەڵبژێردراون بۆ ماوەیەکی کاتی متمانەی خەلکیان وەرگرتووە بۆیە ناکرێت یاری بەدەنگی خەڵک بکرێت”

بۆیە لەئێستادا کە ئەوەندە نەرۆیشتووە بەسەر پرسەکەی بەرێز تالەبانی نەدەبوا هەرگیز یەکێتی نیشتمانی بیری لە پرۆژەیەکی وا کردبایەوە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکان، چونکە ئەم هەوڵە پێچەوانەی رێباز و گوفتارەکانی بەرێز تاڵەبانییە کە رابەری یەکێتییەکانە، وە جیا لەمە ئەم نییەتە بێ رێزیە بەرامبەر خودی پەیامەکانی تاڵەبانی لەماوەی رابردوودا.

ئەگەرچی بەشێکی دیکەی لایەنەکانی کوردستانیش بە لیستەنوێ یەکانیشەوە لەگەڵ ئەوە دان کە هەڵبژاردن دوابخرێت، بەلام هەرگیز نابێت رێگە بەوە بدرێت لە پێناو خۆئامادە کردن و کۆکردنەوەی دەنگی زیاتری هاوڵاتیان غەدر لەم پرۆسە دیموکراسییە بکریت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.