بافڵ تاڵەبانی ناکۆکیەکانی نێو ئەنجومەنە سیاسیەکە قوڵتر دەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 600 جار بینراوە

ستاندەر
لە بەيامێکدا بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا ڕایدەگەیەنێـ لە داواکارم کە گفتوگۆی بێ مەرج و لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا کە لەژێر چاودێری جەنابی سەرۆک مام جەلال نووسراوەتەوە دەست پێ بکات، چونکە تەنھا لەو رێگەیەوە دەتوانین ھەموو مافەکانی گەلەکەمان زامن بکەین و بەرگری لە مافەڕەوەکانی گەلەکەمان بکەین بە ھاوکاریی و یارمەتی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی.
جێ ی باسە ئەو بەیاننامەیە بە بروای چاودێران ناکۆکیەکانی ناو ئەنجومەنی باڵای سیاسی حیزبەکان بە سەرۆکایەتی بارزانی قوڵتر دەکاتەوە و، کۆتایی بە یەکپارچەیی ئەو ئەنجومەنە دەھێنێت.

دەقی پەیامەکە:

بافڵ تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی پەیامێک ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەغداد دەکات

دەمەوێت لەم ساتەدا پەیامێک ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەغداد بکەم.

سەرەتا دەمەوێت سوپاسی ھەموو لایەک بکەم بۆ ئەو ھاوخەمی و ھاوسۆزییەی کە بۆ گەلی کورد و خانەوادەکەمیان دەبڕی لەم ساتە ھەستیارەدا.

کەسانی دیکە بە جوانی سوپاسی گەلی کوردستانیان کردووە بۆیە دەمەوێت دەرفەتی ئەوە بقۆزمەوە بە تاووتوێکردنی چەند بابەتێکی گرنگ لە ئێستادا.
لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال کوردستان خاوەنی پێشکەوتنکی بەرچاوو لێھاتووییەکی زۆر و پەیوەندییەکی بەھێزی نێودەوڵەتی بوو.
بە ھەمان شێوەش گوزەرانی ھاووڵاتیانی کوردستان زۆر لە چاوی پێشوودا زۆر باشتر بوو، لە گەڵ ئەوەشدا پێشمەرگە قارەمانەکانمان شانبەشانی سوپای عێراق لە بەرەکانی جەنگدا رووبەڕووی دوژمن دەبوونەوە و پێشمەرگە قارەمانەکانمان بوونە پاڵەوان و ئەستێرەیەکی دیاری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لە جەنگی رووبەڕوونەوەی تیرۆردا.
لە ئێستاشدا رووبەڕووی قەیرانێکی دارایی سەخت بووینەتەوە و لەبەردەم شەڕێکی نەخوازراوداین، جەنگێک کە ھەرگیز ویستی ئێمە نییە، وەک دەبینین ئەمڕۆ ێێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق رووبەڕووی شەڕێکی نەخوازراو دەبنەوە و لە مەیدانی جەنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە.
ئەمڕۆش لە دوای چەندین گۆڕانکاری گەلەکەمان لە ژێر گوشارێکی گەورەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدایە، کە ئەمەش بەھیچ شێوەیەک ڕێبازەکەی مام جەلال نییە.
داوا لە ھەموو ھەڤاڵانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھەموو لایەنە سیاسییەکان و ھاووڵاتیانی کوردستان دەکەم کە دەست لە نێودەست ھاوکارمان بن بەھەمان لە ژێر رۆشنایی مام جەلال، کە پێویست دەکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ببێتە ھۆکاری رزگارکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عێراق لەم تاریکییەی کە تێیکەوتوون.
داواکارین کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھەموو سەرکردە سیاسییەکانی عێراق ئەم رەوشە نالەبارە ئەمنیە ھێور بکرێتەوە.
بەدەر لەوەی کە گوایە ریفراندۆم یاساییە یان نا و چ بڕیارێک ئاراستەی گەل کراوە و رای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وەرگیراوە، ھەر چەندە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کۆک نەبوون لەسەری، ئەم قۆناغە تێپەڕی.

لە ئێستاشدا داواکارم کە گفتوگۆی بێ مەرج و لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا کە لەژێر چاودێری جەنابی سەرۆک مام جەلال نووسراوەتەوە دەست پێ بکات، چونکە تەنھا لەو رێگەیەوە دەتوانین ھەموو مافەکانی گەلەکەمان زامن بکەین و بەرگری لە مافەڕەوەکانی گەلەکەمان بکەین بە ھاوکاریی و یارمەتی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی.

بەمشێوەیە دیپلۆماتیی و یاساییانە دەتوانین بجەنگین لە پێناو مافی پێشمەرگە و خانەوادە و مامۆستایان و تەواوی پێکھاتەکانی گەلی کوردستان.

دەبێت ئەندام پەرلەمانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ھەمان شێوەش دەبێت پەرلەمان بگەڕێتەوە سەر بنەما و مەبدەئی تەوافوق.

کەرکوک پێویستی بە ئیدارەیەکی ھاوبەش ھەیە بەپێی دوایین دەرئەنجامی ھەڵبژاردن، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەنجومەنێکی نوێی بۆ دەستنیشان بکرێت، ئەگەر پێویستیش بکات بەھەمان شێوە پارێزگارێکی نوێی بۆ دەستنیشان بکرێت، لەبەرئەوەی شاری کەرکوک لە ھەموو کەسایەتی و حزبێکی سیاسی گەورەترە.

ناوچە جێناکۆکەکانیش بریتین لەو ناوچانەی کە ھۆکاری ئاگر و کێشەکەن و پێویستی بە ئیدارەیەکی ھاوبەش ھەیە لە پێناو کوڕاندنەوەی چەخماخەی ئاگرەکە.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ناوەند دەبێت کێشەکانی نێوانیان سەبارەت بە “نەوت و گاز” و داھاتەکەی بە شێوەیەکی شەفاف چارەسەر بکەن بە جۆرێک لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و گەلی عێراقدا بێت.

فڕۆکەخانە و خاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێت لەلایەن کوردەوە کۆنتڕۆڵ و چاودێری بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەین کە ھەماھەنگی لەگەڵ بەغداد بکەین لەسەر وردەکارییەکانی، بەڵام دەبێت ئەو کەسانەی کە فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان بەڕێوەدەبەن کوردن و ماف و مووچەکانیان دەبێت زامن بکرێت.

داواکارم لە ھەموو ھەڤاڵانی یەکێتی کە پێکەوە دەست لە نێودەست کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان ھەروەکو چۆن لە رابردوودا کارمان کردووە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان.

داواکارم ھەموو ھەڤاڵانی یەکێتی کار بکەن لە پێناو پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت ھەمیشە بەپێی پەیڕەو و رێبازەکەی مام جەلال کار بکات، ئەگەر نا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بریتی نییە لە یەکێتیەکەی مام جەلال.

نابێت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێگە بەمە بدات، چونکە ئێمە بە ھیچ شێوەیەک رێگە بەمە نادەین.

لە کۆتاییشدا دەمەوێت زۆر سوپاسی ھەموو لایەک بکەم و ھاوکاریکردنەکانتان لەم ساتەوەختە قورس و دژوارەدا، داواکارم ھەموومان یەکگرتووبین و بەیەک دەنگ کاربکەین لەگەڵ عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا لەپێناو ئاشتی و ئارامیدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.