ستاندەر
چەند ساتێك پێش ئێستا مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی بی بی سی بەریتانی لەبەرنامەی هارد تۆك نهێنیەكی گەورەی ئاشكرا كرد” كاتێك رایگەیاند: ئەوان تەواو بێ هیوا بونە لە پشتیوانی ئەمریكاو وكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامەكانی ریفرادۆمی 25/9 ی ئەمساڵ.
هەرەوەها رایگەیاند: لەكاتێكدا ئێمە چاوەرێی پشتیوانی ئەمریكاو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوون بۆ ریفرادۆمەكە، بەڵام بەداخەوە بە پێچەوانەوە ئەوان بەراستی دژایەتی خۆیان راگەیاند بۆ ریفرادۆم وهەر ئەم هەڵوێستەشیان هانی بەغداو عەبادی داوە بەهاوكاری ئێران وتوركیا سزای هەرێمی كوردستان بدەن.
شایەنی باسە ئەم بێ ئومێدیەی ناوبراو هەر هەمان بێ ئومێدیەكەی بەرێز مەلا موستەفای بارزانی بەبیر خەڵكی كوردستان دەهێنێتەوە كاتێك نسكۆی ساڵی 1975 رویداو مەلا موستەفای بارزان بەرامبەر كەناڵەكانی راگەیاندن رایگەیاند: رۆژانێكی رەش چاوەرێمان دەكات وئەمریكاو دۆستانمان بێ ئومێدیان كردیان لە پشتگیری كردن.