“دۆخی کەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکان بەرەو لەدەستدانی ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا”

لەلایەن ستاندار Posted on 526 جار بینراوە

کامەران خدر

ئـەم دۆخەی کە ئـێستا دروست بووە لەکەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکان مەترسی گەورەن لەسەر جوگرافیاو جیۆپۆڵەتیک و بەشێکی زۆری سامانی سروشتی ھەرێمی کوردستان، دەرئـەنجامی ئـەم دۆخەش لەکورت بینی و بێ ستراتیجی سەرکردایەتی سیاسی کورد بووە بۆ ئـەم ناوچانە.

لەئـێستادا مەترسی گەورە بۆ سەر ئـەو ناوچانە بریتی نیە لەدروست بوونی شەڕ و گەرژی گەورە، بەدەیان جار عەبادی بەسیفەتی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان رایگەیاندووە کەئـەوان بەھیچ شێوەیەک ڕێگە بەگرژی گەورە نادەن و ھێرشی سەربازی بۆ سەرھەرێم و ناوچە جێ ناکۆکەکان ئـەنجام نادەن، چونکە ئـەمە پێچەوانەی دەستوری عێراقە، ھەڵبەتە جیا لە ھێزی دەستور کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت ئـەمریکا رێگە بەھیچ شەرێکی گەورە نادات، ئـەمەش لەنوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی بەرگری ئـەمریکا ئـاماژەی پێدراوە.

ئـەگەر بێت و گرژی روبدات یاخود ھێزە عێراقیەکان بیانەوێت ھێرشی سەربازی بکەن بۆ سەرھەرێم کە من بەدوری دەزانم ئـەمە روبدات، بەدیوێکدا ئـەوکات ئـەم گرژییە لەبەرژەوەندی کورد دادەبێت و وادەکات کە ھەریک لەئـەمریکاو کۆمەڵگای دەولی عوتفیان بۆ کورد بجوڵێت و تەداخولی گەورە بکەن و ڕێگری لەئـەنجامدانی شەڕ بکەن دژی کورد، چونکە لای ئـەوان ئـەولەویەت شەڕی داعشە نەک شتێکی تر.

ھەرچەندە لەئـێستادا ئـەمریکاو وڵاتانی ھاوپەیمانی دژی شەری داعش جۆرێک لەتورەیی و بێ ھیوایان پێوە دیارە بەرامبەر سەرکردایەتی سیاسی کورد لەبەرامبەر ئـەنجامدانی پرۆسەی گشت پرسی، بەڵام ئـەوان پەیوەندییە مێژووییەکەیان لەگەڵ گەلی کورد ناپچرێن و بەردەوامی پێ دەدەن و ڕێگەش نادەن گەلی کورد سزا بدرێت.

لەئـێستادا مەترسییەگەورەکە لەسەر سامانی سروشتی و بیرە نەوتییەکانی ئـەو ناوچانە دایە نەک خەڵکی ئـەم ناوچانە، چونکە ئـەگەر حوکمەتی عێراقی بیەوێت بیرەنەوتییەکان لەژێر دەستی کورد دەربێنێت بەپێی دەستور ئـەمریکا رێگری لێ ناکات وە لەم ھەنگاوەدا ھیچ عوتفێکی بۆ سەرکردایەتی کورد نابێت، ئـەوکات ئـەگەرە مەترسیدارەکە دێتە دی کە لەدەستدانی بیرە نەوتییەکانی ئـەم ناوچانەیە.

ھەڵبەتە یەکێتی نیشتمانی کوردستان زۆر باش لەم مەترسییانە تێگەیشتووە و ھەربۆیەش ئـەگەر دیقەت بدەینە بەیاننامەکانی ھەریەک لە (بافڵ تاڵەبانی) و (ھێرۆابراھیم ئـەحمەد) دەبینین کەوا جۆرێک لەرێکەوتن و گەڕانەوەیان پێوە دیارە بۆ دەسەڵاتی مەرکەزی، لەگەڵ ئـەوەشدا بەدیوێکدا پەشیمان بوونەوەشیان پێوە دیارە لە ئـەنجامدانی ریفراندۆم لەکەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکان، چونکە ئـەوان پێیان وایە ھەموو ئـەو مەترسیانەی کە ئـێستا ھەن دەرئـەنجامی بێ باکی سەرکرادایەتی کورد بووە بەرامبەر ئـەمریکاو و کۆمەڵگای دەولی لەئـەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.