ستاندەر
ئارێز عەبدولڵا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت حکومەتی عێراق دڵنیایی کردوینەتەوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمساڵ نەوتی سپی بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دابین دەکات. ناوبراو وتیشی لەماوەی کەمی داھاتوو پرۆسەکە دەستپێدەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەھۆی ئەوەی دەنگۆی ئەوە ھەیە ئەمساڵ حکومەتی ھەرێم نەوت دابەش نادات نرخی نەوتی سپی بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.
” بەغدا نەوتی سپی بۆ ھەریمی کوردستان دابین دەکات”
