ستاندەر سیناریۆی ئیدارەی داھاتوی کەرکوک ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 602 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی باڵا کە نزیک لە رێککەوتنە نھێنیەکەی دۆکانی نێوان ھەردوو مەکتەب سیاسی، دوای ئەو شکستە عەسکەریەی کەرکوک ھەندێ سیناریۆ و چارەسەر بە چاودێری ھێزی نێودەوڵەتی لە ئارادایە بۆ ٧٢ سەعاتی داھاتوو، کە ئیدارەی کەرکوک بە ھاوبەشی لە نێوان کورد و حکومەتی عێراق بەرێوەبچێت.

ھەر بەپێی زانیاریی ئەو سەرچاوەیە، پارێزگاری کەرکوک دەگۆڕێت و خالید شوانی جێگای نەجمەدین کەریم دەگرێتەوە، ھەروەھا لە پێشوترش عەبادی ھەمان پێشنیاری کردبوو.

شایەنی باسە لە رۆژانی رابردوو نامەیەكی بارزانی بۆ ئەیاد عەلاوی نێردراوە كە كار بە ریفراندۆم ناكرێت، هەمو ئەوانە وا پیشاندەدەن پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا لە جێگای سەربەخۆیی بۆ فیدراڵیەتێكی لاواز بگەڕێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.