ستاندەر
ھێزەکانی حەشدی شەعبی نەچونەتە ناو داقوق بەڵکو لایان داوە بە دەشتاییەکانی ناوچەکە دەرۆن، پەیامنێری ستاندەر راشیگەیاند بەرگریەکی ھیچ لایەکیان لەپێش نیە، پێشتر لیوای یەک و سێ ی یەکێتی پاش بەرگریەکی زۆر لە کۆی ئەو دوو لیوایە دە پێشمەرگە دیارن و، زۆرترین شەڕ تاکو ئێستا ھێزەکانی پێشمەرگە لەبەری یەکێتی ئەنجامیان داوە.
پەیامنێری ستاندەر وتیشی ئێستا حەشدی شەعبی بەرەو فەیلەق و فرۆکەخانە دەرۆن و ئەو ناوچانە لەژێر مەترسین، ئامانجی ئەو ھێزە تێپەربونە بەو ناوچانە و گەیشتنە بە بیرە نەوتەکانی رۆژئاوا کە لە ژێر دەسەڵاتی پارتیە.