وەستا رەسول: ھەندێکی کەناڵی میدیایی بە پێشمەرگە دەوەڕن

لەلایەن ستاندار Posted on 198 جار بینراوە

ستاندەر
وەستا رەسول فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری چوار رایدەگەیەنێت ئەوان لەگەل سوپای عێراق روبەروی ھێزیکی نا بەرامبەر بونەوە و دوای چوار سەعات شەڕکردن پاشەکشەمان کردوە بەھۆی ئەوەی دوژمن زیاتر لە ٣٥٠ تانک و زریپۆش و ناقیلە پاڵپشتیان بوون.
وەستا رەسول راشیدەگەیەنێت ھەندێ کەناڵ بێ وەفایانە پروپاگەندە دژ بە پێشمەرگە بڵاودەکەنەوە و پێیان دەوەڕن.
وتیشی وەڵامێکی توندی دوژمنیان داوەتەوە بەڵام بەھۆی نەبونی چەکی پێویست نەتوانراوە درێژە بە شەڕ بدەن و چەندین پێشمەرگە شەھید و بریندار بوون.
وەستا رەسول وتیشی ئێستا لەناو کەرکوک ھێزەکانیان رێک دەخەنەوە بۆ ئەوەی نەتوانن ھێزەکانی عێراق دەستدرێژی سەر ئەو شارە بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.