ستاندەر
چەند دەنگۆیەك بڵاوبۆتەوە لە پێگەهەواڵیە متمانەپێكراوەكان گوایە كاك مسعود بارزانی دەست لەكار دەكێشێتەوە لە پۆستی سەرۆكی هەرێم.
ئەگەر ئەم هەواڵە راست بێت دەبێ بەپێی ماددەی 15 لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی هەمواركراوی ساڵی 2005 د.یوسف محمد سەرۆكی پەرلەمان شوێنی بارزانی بگرێتەوەو راگەیاندی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمیش لە 2 مانگ تێپەر نەكات.
بەڵام پێدەچێ بارزانی سەرۆكی حكومەت لەشوێنی خۆی دابنێ بە تێگەیشتن لە ماددەی 14 ی هەمان یاسا كاتێك دەڵێ: ئەگەر سەرۆكی هەرێم “غائب” بوو سەرۆكی حكومەت جێگای دەگرێتەوە. ئەمەش پێچەوانەی ماددەی 15 یە چونكە دەست لەكاركێشانەوە بە بەتاڵ بوو “شغور” حساب دەكرێ هەروەكو مادەی 15 بە راشكاوانە باسی كردوە.