سەرەدەری کردن لە پێشهاتەکان ، ئاسان نیە

لەلایەن ستاندار Posted on 218 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

ڕیفراندۆمیش و لیژنە سیاسیە داش عیراقیەکەش تەقەی تێکەوت . دەڵێن ڕاستە یان نا ئەوەیان نازانم کە باڵی هێرۆ خان لە گەڵ ئێران ڕێک کەوتووە کە تاک لایەنانە ڕیفراندۆم هەڵوەشێنێتەوەو نەوتی هاڤانەو بای حەسەن ڕادەستی حکومەتی عیراق بکات . ئەوەی دوێنێ ڕووی دا و بە مەزندەی من ڕێک ناوەرۆکی ئەو بابەتەی کە نەبەز گۆران لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان ، دای بەزاندووەو بە گووتەی خۆی لەژووری کۆبوونەوەکانی نێوان یەکیەتی و پارتی دەستی کەوتووە . لێدوانەکانی خاتوون هێرۆ و کورەکەی بافل و لاهورو ئاراسی کوڕەکانی شێخ جەنگی و وەستا رەسول و زۆربەی ئەو کادیرە سەربازیانەی یەکیەتی ، کە دەتدواندن ، بە جۆرێک لە جۆرەکان ، ناوەرۆکی بابەتەکەی نەبەز گۆرانی پێوە دیار بوو . دەبی ئەوەش بڵێین ، تاو تۆی شتە نهێنیەکان ، زۆر بە خێرا بۆ ناو کادیرەکانی یەکیەتی پێدزە دەکات . هی پارتی وا نینە ، شتە نهێنیەکانیان هەتا بۆ ئاستی ئەندامانی سەرکردایەتیشیان ، نایەتە خوارەوە .

سێ ئۆپشن هەیە لە هاتنە ناوەوەی حەشدو سوپای عیراقی بۆ ناو کەرکوک . یەکێکیان قبول کردنی ئەو گوشارەی کە نەبەز گۆران باسی لێوە دەکات ، دووەمیان ڕێکەوتنی ژێراو ژێری یەکیەتیە لە گەڵ حکومەتی ناوەندو بە ناوبژیوانی ئێران کە پێیەوە کەرکوک و جێناکۆکەکانی ناو زۆنی سەوز بە بەڕێوەبەرایەتی هاوبەشی یەکیەتی زۆرتر باڵی هێرۆ خان و دوور لە ئەجندای پارتی ، لە گەڵ ناوەند ، بەڕێوە ببردرێ . کە هێرۆ خان و کوڕو برازاو نزیکەکانی دەدوێنی ، دەڵێن ئەگەر ئێمە ڕێکەوتنی ژێراو ژێرمان لە گەڵ حکومەتی ناوەند هەبێ ، ئەو ۳٠ شەهیدو ۱٠٠ بریندارەمان لە پای چی . سەعدی پیرەش نەیشاردەوە بەوەی ئەوەی لە کەرکووک ڕووی دا موزەکەرەی تەفاهومی حکومەتی ناوەندو تورکیاو ئێرانەوە بووە و پارتی و یەکیەتیش پێ ئاگادارن و بە ناچاریش قبوڵیان کردووە واتە ڕێکاو ڕێک وەک ئەوەی نەبەز گۆڕانە . ئەوەی من دوێنێ لە سەیرورەی ئۆپراسیۆنی حەشدو لێدوانە دژاودژەکانی پارتی و یەکیەتی و لە دەرەوەی هەردوکیشیان ، موتابەعەم کرد ، هەندێکیان بریتیە لە :

۱_ پارتی دەیەوێ شکستی ڕیفراندۆم بە قونی یەکیەتیەوە بنێ ، بەوەی کە خیانەتیان لە کوردو ڕیفراندۆم کردووەو کەرکوکیان ڕادەستی حکومەتی ناوەند کردووە .

. ۲_ یەکیەتی بە پاساوی شەهیدو بریندارەکانی لە قۆلی وەستا رەسول ، ئەگەر ڕێکەوتنی ژێراو ژێریشی لە گەل عەبادی هەبووبێ ، پێی بشارێتەوە .

۳_ یان ئەوەتا یەکیەتی هێزێکی شەرمنە لە ئاست قاعیدەی خۆی و ناتوانێ بە ڕاشکاوانە کشانەوەکەیان پێ بڵێ یان ئەوەتە بە ئەنقەست بێدەنگی لەو کشانەوەیە کردووە تاوەکو ئەوەی ڕووی دا بکاتە بیانگۆیەک کە یەکیەتی مقاوەمەی کردووە بەڵام پارسەنگی هێز ناچاری پاشە کشەی پێ کردوون . بە حەقیقەتیش شەهیدو بریندارەکانیان لە ناو خەلک وەها نیشان دەدرا کە یەکیەتی شەڕێکی قارەمانانەی کردووە .

٤_ شەرەکەش لە قۆری وەستا ڕەسول ڕووی داوە کە ئەو مرۆیە هەمیشە لە مەسەلەی بەرگری و قبول نەکردنی سازش بۆ ئەم و ئەو هەمیشە لێداونی ئاگرینانەی داوەو سەکردەیەکی سەربازی تا بڵێیت ئازاو بە دسپلین بووە .

٥_ قسەی واش دەکرێت کە حکومەتی عیراقی ئەو سوکە شەڕەی بۆ ئەوەوە کردبێ ، تا هەیبەتی پێشمەرگەی پێ بێنێتە خوارەوە .

٦_ ئەگەر لە ناو موزەکەرە تەفاهومەکەی ناوەندو تورکیاو ئێران و بێدەنگی ئەمەریکا ئەوە هاتبێ کە بەڕێوەبەرایەتی جێناکۆکەکان ، وەک نەبەز گۆڕان باسی لێوە دەکات لەم قۆناغەدا هێزەكانی دژە تیرۆری یەكێتیی و فیرقەی زەهەبی عێراق، لەگەڵ هێزەكانی سكرتارییەتی سەرۆك كۆمار (مام جەلال) ئاسایشی ناو شاری كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان بپارێزن ، مانای وایە بالی هێرۆ خان هەم لە گەڵ پارتی ، هەمیش بۆ لێدانی باڵی کۆسرەت ، بێمنەت دەبی .

۷_ ئیدی نازانم بە دوایەوە لە بزوتنەوەی گۆڕان نزیک دەبنەوە بە دەباشانیشەوە یان نا .

۸_ دەبێ ئەوەش بڵێین دەستبەسەراگرتنی کێلگە نەوتیەکانی کەرکوک و ڕەنگە هی ئەوانی تریشی بە دواوە بێت و پێیەوە لە لایەک زەواجی یەکیەتی و پارتی بەرەو کۆتایی بوون دەڕوا وە لە لایەکی تریش هەستانەوەیەکی تری جەماوەر بە فراوانی بەدەر دەکەوێ کە لە دەسەلاتدارێتی ئێستای کورد بێمنەت بن و خۆیان بدەنە پاڵ ئەو حکومەتە ئینقاز وەتەنیەی کە بزوتنەوەی گۆڕان ، داوای دەکات .

ئەوەی دوێنێ ، ڕووی دا سەرلەبن ڕیفراندۆمەکەی بارزانی بێ ناوەرۆک کرد ، وەک دەڵێن سەنتەری شەنگاریش کەوتە ژێرکۆنتڕۆلی سوپاو حەشدی شیعی و پێشمەرەگەش کشانەوەو مەخمورو باشماخ و حاجی ئۆمەرانیش بەڕێوەیە . دوای کەرکوک ، لێدوانی ئەمەریکیەکان ، نەرمی بە ئاراستەی کوردەکان ، پێوە دیارە کە ئەو سەرکەوتنانەی حکومەتی ناوەند بە سەر کوردەکان ، نەبێتە هۆکار بۆ پشت گوێ خستنی کوردەکان بە تەواوەتی . دەبێ ئەوەش بڵێین ئەو شکستەی کوردەکان و پشت تێکردنی ئەمەریکیەکان ، هۆکاری زۆری بە دواوەیە کە ناڕێکی حوکمی ۲٦ ساڵەیان و گوێنەگرتن لە خواستی ئەمەریکی و جیهانی ، لە ڕیفراندۆم کردنەکەیان ، بەڵام پێشناچێ ئایندەی عیراق بە کوردەکانیشەوە ، تەسلیم بە خواستی ئێران و تورکیا بکات . دەبێ ئەوەش بڵێین ، دابەش بوونی سیاسی لە نێوان عەبادی و مالیکیدایە . یەکەمیان ئەمەریکا خواستەکانی لە سەریدا دەچنیتەوەو دووەمیش ئێران و بە دەست هاتووەکانیش کاخوان کامە فەریق بە سەر ئەمەکەی تر سەر دەکەوێ .

دوور خستنەوەی مەترسی کوردەکان لە ئێستاوە عەبادی باڵادەست کردووە ، هێشتاش ماوە بۆ مانگی چواری ساڵی دادێ کاخوان ڕووداوەکان پاش ئەو وەرچەرخانە سیاسیە چۆن چۆنی دە مەینەوە . با تەواجودی سیاسی و بگرە سەربازیش بە تایبەتی لە ڕووی ئاسمانیەوە ، ئەمەریکا باڵا دەستە بەس ئێرانیش ئێرانەو هەردوکیشیان ئەگەر نەشیانەوێ خواستی کوردەکان بە تەوواوەتی جێبەجێ بکەن ، بەڵام ناشیانەوێ بە تەواوەتی پشت گوێیان بخەن . ڕەنگە بە دوایەوە ڕۆڵی پەکەکەو بەشەکانیشی بە چڕ تر بکەونە ناو پڕۆسەی کوردەکانی باشوورەوە . سوننەش ماوە کاخوان چۆن ڕێک دەخرێنەوە . کوردیش بەو شکستەیان مانای ئەوە ناگەیەنێ کە بە ئەجندای سیاسی نوێ . هەڵناستنەوە . با چاوەڕوان بین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.