سەرکردەیەکی گۆڕان: دەبێت سەرۆکایەتی ھەرێم ھەڵپەسێردرێت و حکومەت ھەڵوەشێندرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 365 جار بینراوە

ستاندەر
ھەڤاڵ ئەبوبەکر ھەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت “کاتی ئەوەیە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا، دانیشتنێکی نائاسایی ڕابگەیەنن، سەرۆکایەتیی ھەرێم ھەڵپەسێرن و حکومەت ھەڵبوەشێننەوەو ڕۆژی ھەڵبژاردن دیاریبکەن، حکومەتێکی ڕزگاریی نیشتمانیی ڕابگەیەنن”
ھەروەھا ڕاشیدەگەیەنێت ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ڕابسپێرن بۆ دادگایکردنی ھەموو ئەو (خاک و خەڵک و سامان و سوپاو داھات و شکۆو سەروەریی و یاساو وڵات)فرۆشانەی کە لە ھەر دەیەیەکدا شکستێک و خیانەتێکی نیشتمانیی گەورە تۆماردەکەن.
دەقی پەیامەکەی ھەڤاڵ ئەبوبەکر بخوێنەوە
کاتی ئەوەیە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا، دانیشتنێکی نائاسایی ڕابگەیەنن، سەرۆکایەتیی ھەرێم ھەڵپەسێرن و حکومەت ھەڵبوەشێننەوەو ڕۆژی ھەڵبژاردن دیاریبکەن، حکومەتێکی ڕزگاریی نیشتمانیی ڕابگەیەنن، متمانە بە فەرماندەییەکی ڕاستەقینەی خۆنەویستی بوێری بەورئاسای نوێ لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و دامەزراوە سەربازیی و ھەواڵگریی و ئەمنییەکانی ھەرێم ببەخشن و، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ڕابسپێرن بۆ دادگایکردنی ھەموو ئەو (خاک و خەڵک و سامان و سوپاو داھات و شکۆو سەروەریی و یاساو وڵات)فرۆشانەی کە لە ھەر دەیەیەکدا شکستێک و خیانەتێکی نیشتمانیی گەورە تۆماردەکەن، وەفدی نیشتمانیی لە خۆیان و نوێنەرانی کوردستان لە بەغدا، بۆ داواڕەواکانی کوردستان پێکبھێنن و بکەونە گفتوگۆی ڕاستەقینە لەگەڵ ھەموو پنتێکی دنیادا..
کۆتایی بە گاڵتەجاڕیی ئەو ئەنجومەنە ناڕەوایانەبھێنن کە بە زەینی ڕوون و نییەتی پاک و ڕابردووی بێگەردەو دین و دنیابینیی فراوان و بیرکردنەوەی قوڵ و نیشتمانیانەیان؛ ئەم ڕۆژانەیان دروستکرد !!!
خۆ ئەگەر داواکراو، نەھاتن، ئیتر دوا بڕیار بدرێتە دەست خودی خەڵک خۆی و ھەموو دنیایان لێئاگاداربکرێت و ھەرکەس سەری خۆی لەسەر خۆی..، ناکرێت چیتر سەری خۆمان و سەروەریی وڵاتەکەمان و خوێنی شەھیدەکانمان و سەنگەرەکانی پێشمەرگە و سامان و داھاتی نیشتمان؛ بدەینە دەستی ئەوانەی شەو بەبێخەم سەردەنێنە سەرسەرین..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.