ھەڵەی سەرکردە یەک بە ھەزارە

لەلایەن ستاندار Posted on 273 جار بینراوە

نادر ابراھیــم قادر

لە ئەنجامی عینادی کردنی سەکردایەتی کورد بۆ ڕیفراندۆم دەسکەوتی شەست بۆ حەفتا سالڕی خەباتی کوردی جارێکی تر گەڕاندەوە سەری دێڕ ,کە ئێمە ماوەی ٢٦ ساڵی حوکمی خۆمان کرد لە ھەرێمی کوردستان وەکو دەوڵەت مامەڵەمان لەگەڵ دەکرا لەلایەن وڵاتانی زلـھێزی ئەمریکا و ئەوروپا و دەوڵەتانی ناوچەی (اقلیمی ) وە پێش ڕیفراندۆم ھەموو ئەو وڵاتانەی ناومان بردن و لەگەڵ بەشێکی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ھاواریان کرد جارێ وەختی ڕیفراندۆم نییە لەبەر ئەوەی لە عێراقدا شەڕێکی نەگریس ھەیە لەگەڵ داعشدا , وە پێش ڕیفراندۆم ھەرێمی کوردستان خاوەنی فڕۆکە خانەی خۆمان و فرۆشتنی نەوت و گاز بەسەربەخۆیی و گومرگی خۆمان بووین لەگەڵ چەندان دەسەڵاتی تر لە ھەرێم و عێراقدا , وە ھەروەھا چەندان سەفارات و قونسوڵخانەی وڵاتان لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستاندا ھەبوون بۆیە ھەڵەی سەرکردە یەک بە ھەزارە.

ئەگەر باش مامەڵە نەکات ماڵ وێرانی لێ دەکەوێتەوە لێرەدا ساڵی ١٩٩١ مان بەبیردێنێتەوە کە ئەوکات ێدامی دیکتاتۆر پەلاماری کوێتی داو دەستی بەسەر داگرت بە ناوی پارێزگای نۆزدەھەمی عێراق کە لەو سەردەمەدا زیاتر لە لە ٣٠ دەوڵەت لەبەری پاڕانەوە و مۆڵەتی یەک مانگیان دایە بکشێتەوە لە کوێت , بەڵام عینادی کردو نەکشایەوە ئەوە بوو کە بووە ھۆی ماڵ وێرانی بۆ عێراق و گەلەکەی سەرگەردان و قات و قڕی و کوشت و کوشتار ڕووی دا و لە تەواوی عێراقدا کە تا ئەم ساتە وەختەش ئاسەوارەکانی ھەر ماون ھیوادارم من لە بابەتەکە نەگەیشتبم و بەھەڵە داچووبم .

\

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.