سەرتیپ قەشقەیی
ره‌نگه زۆرینه‌ى میدیاى كوردى و، خه‌ڵكى، زانیاریان له باره‌ى ” ئاراس شێخ جه‌نگ”یه‌وه نه‌بێت، له‌وانه‌شه زۆرینه‌مان له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو ئاشنای ئه‌م كاره‌كته‌ره سیاسیه‌ى نێو بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى ببووبین.
له راستیدا ته‌مه‌نى ده‌ستپێكردنى كارى سیاسى ئه‌و كابرایه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵانێكى دوور (زیاتر له 35 ساڵ)، به تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ساڵه‌كانى دووهه‌زاره‌وه، بوو به یه‌كێك له نزیكترین كه‌سه‌كانى مام جه‌لال.
ئاراسى شێخ جه‌نگى، جگه‌له‌وه‌ى له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كاریكردووه ( له پشتى په‌رده‌وه)، له هه‌مانكاتدا خاوه‌نى گروپى كۆمپانیاكانى كه‌لكانى بنه‌ماڵه‌ى شێخ جه‌نگیه ( له لایه‌ن هیواى براى به‌ڕێوه‌ده‌برێت).
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌و كابرایه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 7 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كه له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى ” هاووڵاتى”، به ناوى مام جه‌لال قسه‌ى كرد‌و، كۆمه‌ڵێك بابه‌تى له باره‌ى دۆخى ناوخۆى یه‌كێتى و چه‌ند سه‌ركرده‌ى یه‌كێتى وروژاند.
له‌سه‌ره‌تاكانى ساڵى 2010، ده‌ركه‌وتنه‌كانى ئاراسى شێخ جه‌نگى، بووه هۆى دروستبوونى ناكۆكی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (به‌رهه‌م صاڵح و كۆسره‌ت ره‌سول)، به‌ڵام دواتر مام جه‌لال رازیكرد، به دووركه‌وتنه‌وه‌ى بۆماوه‌یه‌كى كاتى له هه‌ندێ كاروبارى یه‌كێتى، بۆئه‌وه‌ى تووشى پێكدادان نه‌بێت له‌گه‌ڵ جێگرانى سكرتێرى گشتى.
ئاراس شێخ جه‌نگى، به‌و پێیه‌ى یه‌كێك بووه له نزیكترین كه‌سه‌كانى مام جه‌لال ( مام جه‌لالیش له ئێران و قاسمى سلێمانى نزیكبووه)، بۆیه ناوبراو له‌گه‌ڵ عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینه، ئه‌و دوو سه‌ركرده‌ى یه‌كێتین، كه زۆترین نزیكایه‌تیان له‌گه‌ڵ سوپاى پاسداران و ئیتلاعات هه‌یه.
پێگه‌ى سیاسى ئاراس، وه‌ك كوڕه گه‌وره‌ى شێخ جه‌نگى براى مام جه‌لال، زۆر له براكانى ( لاهور، ئاسۆ، پۆلات، هیوا) به‌هێزتره، هه‌ركات ئه‌و ده‌ربكه‌وێ له ساحه‌كه دا، براكانى هیچ جۆره رۆڵێكى ئه‌وتۆیان نابێت.
برازا گه‌وره‌كه‌ى مام جه‌لال، به دوو مانگ به‌ر له وه‌فاتى مام جه‌لال، به‌بێ ئاگادارى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، كرایه لێپرسراوى سكرتاریه‌تى مام جه‌لال، تاوه‌كو ئێستاش له‌م ناویشانه‌ى به‌رده‌وامه، جگه‌له‌وه‌ش له‌سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كانى ئه‌و دوو مانگه‌ى رابردوو، به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسى ریفراندۆم، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌ژداریكردووه، یاخود ئاگاداربووه.
ناوبراو، لاى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دى مامۆژنى، به له پێشترین كه‌سى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى داده‌نرێت، باشترین نموونه‌ش بۆئه‌مه: له رێككه‌وتى 16ى تشرینى یه‌كه‌م ( دوورۆژ له‌مه‌وبه‌ر)، له راگه‌یاندراوه‌كه‌ى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له كه‌ركووك ده‌ڵێت ” لای ھەموو کەس روون و ئاشکرایە کە ئەندامانی خێزانەکەم وەک ئاراس و بافڵ و قوباد‌و لاھورو پۆڵاد ھاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتی لە مەیدانی جەنگن و لەریزەکانی پێشەوەی بەرگرییدان، بۆیە داوا لە جەماوەری کەرکوکی قارەمان دەکەم باوەڕ بەو درۆ‌و دەلەسانە نەکەن و ئارامی شارەکە بپارێزن”.
له‌و راگه‌یاندراوه‌ى هێرۆخان، ناوى ئاراسى شێخ جه‌نگى، له پێشه‌وى ناوى باڤڵى كورى گه‌وره‌ى هێناوه.
ئاراسى شێخ جه‌نگى، به یه‌كێك له ئه‌ندازیارانى رێككه‌وتنه‌كه‌ى شه‌وى 16 تشرینى یه‌كه‌م ( دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر) دێت، له‌وكاته‌ى له میدیاكان هه‌واڵى ئه‌وه وابڵاوكرایه‌وه، كه ناوبراو له‌گه‌ڵ باڤڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبى كردووه، له باره‌ى كشانه‌وه هێزه‌كانى یه‌كێتى له كه‌ركوك.
كه‌واته؛ هه‌موو زانیارییه‌كان ئاماژه‌ن بۆئه‌وه‌ى ناوبراو؛ وه‌ك كاره‌كته‌رێكى سیاسى ماڵى تاڵه‌بانى پێگه‌و داهاتووه‌كى گه‌وره‌ى له نێو خانه‌واده‌كه‌ى و حزبه‌كه‌يى ده‌بێت، چونكه به‌هۆى ده‌ركه‌وتنه توند‌و خێراكانى هه‌ندێك كه‌س پێیده‌ڵێن ” شێرپه‌نجه‌كه‌ى نێو بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى”. یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانیش ئه‌وه‌یه: ناوبراوله داهاتوودا، له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانى تر‌ى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى، تووشى رووبه‌رووبوونه‌وه بێت به‌هۆى ده‌سه‌ڵات و پۆست.