ئاراس شێخ جەنگی: ھاوپەیمانان خۆیان پێگەیان لەناو سەربازگەی کەی وەن ھەیە چۆن بۆردمانی دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 240 جار بینراوە

ستاندەر
ئاراس شێخ جەنگی بەرپرسی دژە تیرۆری یەکێتی لە کەرکوک ڕایدەگەیەنێت دەنگۆی بۆردومانکردنی سەربازگەی کەی وەن لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانان دوورە لە ڕاستیەوە و ھاوپەیمانان خۆیان لەناو سەربازگەکە بونیان ھەیە چۆن شوێنێک بۆردومان دەکەن کە خۆیانی لێبێت.
ناوبراو راشیگەیاند زۆرینەی ئەو ھەواڵانەی کە لەلایەن میدیای لایەنێکی دیاریکراو لەسەر دۆخی کەرکوک بڵاو دەکرێتەوە دوورن لە راستی وتیشی ئێستا دۆسیەی ئەمنی کەرکوک لە ژێر دەسەڵاتی پۆلیسی فیدراڵیە.
جێ ی باسە دوێنێ شەو کەناڵی ڕووداوی پارتی و سپێدەی یەکگرتوو بڵاویان کردەوە لە کەرکوک راپەرین ئەنجامدراوە و ھاوپەیمان سەربازگەی کەی وەنیان بۆردومان کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.