هه‌لگورد كوردستانی
به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی له‌سه‌ر هه‌موو تاكێك پێویسته له شوانێك تا ده‌گاته سه‌ركرده‌ی وولات هه‌موان لێپرسینه‌وه‌مان له سه‌ره له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسیاره‌تیه‌ی كه هه‌مانه سه‌رۆكی وولات به‌رپرسه له‌سه‌ر خاك و ولات و هاولاتیانی ژێر ده‌ستی، پیاو به‌رپرسه له‌سه‌ر خاو و خێزانی هه‌روه‌ها ئافره‌ت به‌رپرسه له‌سه‌ر مال و مێرده‌كه‌ی به‌ریوه‌به‌ری قوتابخانه و فه‌رمانگه‌یه‌ك به‌رپرسن له‌وه‌ی كه له ژێر ده‌ستیان دایه جا هه‌ر هه‌له و نارێكی و كه‌م و كوریه‌ك روبدات.
ئه‌وانه‌ی سه‌روو به‌رپرسن و ئه‌بێت لێپرسینه‌وه بكه‌ن له ژیرده‌سته‌كانیان ئه‌گه‌ر به‌دواداچون و لیپرسنه‌وه‌یان نه‌كرد دوو خال هه‌ست پێ ده‌كرێت یه‌كه‌میان هه‌ست نه‌كردن به به‌رپرسیاره‌تی له‌وه‌ی كه‌رویداوه له ژێرده‌سه‌لاتی كه‌سانی ژیرده‌ستیان خالی دووه‌م هۆكاری شكست و هه‌له و كه‌م و كوریه‌كه خودی سه‌ركرده‌كه یا به‌ریوه‌به‌ره‌كه‌یه بۆیه نایه‌وێت وای خۆی نیشان بدات هه‌له‌ی كردوه و دانانێت به‌وه‌ی كه شكستی هنێاوه هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی له‌سه‌ر خودی خۆی لائه‌دا ئه‌یخاته سه‌ر ئه‌م و ئه‌و ! جا كه سه‌ركرده هه‌ستی به‌به‌رپرسیاره‌تی نه‌كرد ئه‌بێت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌روی ئه‌ون له یاسا و دادوه‌ری گشتی یان كاریگه‌ریان هه‌یه به‌كاری خۆیان هه‌ستن جا له وولاتی دیموكراسی په‌رله‌مان و داد گا له‌سه‌روی سه‌ركرده‌كانن به‌هۆی شكستێكی سه‌ركرده‌ی وولات ده‌وری خۆیان ده‌بینن و دوریان ده‌خه‌نه‌وه و سزایان ده ده‌ن یاخود له ژیر فشاری جه‌ماوه‌ری گه‌لدا سه‌ركرده‌كان ده‌ست له كارده‌كێشنه‌وه و بریاری وازهێنان ده‌ده‌ن به‌لام ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌بیرنرێت نه ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری و نه په‌رله‌مانیش بریاریان به‌سه‌ر به‌رپرسێكی سیاسی‌دا ناروات نه‌ك سه‌ركرده‌ی وولات كه‌چی رۆژانه‌ش لافی دیموكراسی لێئه‌ده‌ن خۆیان به دیموكراسی عه‌یار 24 ئه‌زانن ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆكاره هه‌ست به‌به‌رپرسیاره‌تی ناكه‌ن یه‌كه‌م ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری و په‌رله‌مان له ژێر كۆنترۆلی خۆیان دایه دووه‌م بێهیوابونه له فشاری جه‌ماوه‌ری ! بۆیه له هه‌ركارێك كه ده‌یكه‌ن له دزی و برینی موچه و زیاد كردنی باج و گرتن و كوشتنی خه‌لكی سفیل و تا ده‌گاته خاك و وولات فرۆشتن بێ باكن ! .