ستاندەر
پەیامنێری ستاندەڕ رایگەیاند ھێزەکانی زێرەڤانی و ھێزەکانی رۆژھەڵات و وەزارەتی پێشمەرگە دوای بەرگریەکی کەم لە پردێ کشانەوە و ھێزە عێراقیەکان چونە ناوی و، ھێزەکانی پێشمەرگەش بەرەو شێراوە کشانەوە.
چاودێران دۆخەکە بەمەترسیدار دەزانن و پێیان وایە پێویستی بە ھەنگاوی خێرای رێکخستنەوە ھەیە بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان، ئەگەرچی ھێزە عێراقیەکان پێشڕەوی زیاتری نەکردوە ئەمەش بەمانای ئەوە دێت ئەگەری ئەوە ھەیە ھێزەکان ئامانجی ھاتنەپێشی زیاتریان نیە.