ریفراندۆم وەک ھەڵەیەکی ستراتیژی

لەلایەن ستاندار Posted on 537 جار بینراوە

سەرکەوت شەمسەدین
– ریفراندۆم بۆخۆی ھەڵەیەکی ستراتیژی بوو، بۆیە ئەگەر ھەستکردن ھەبێت بە بەرپرسیاری ئەبێت راوێژکار و ئەندامانی ئەنجومەنی ریفراندۆم بۆخۆیان بەیەکجاری واز لە سیاسەت بێنن.
– ریفراندۆم کرا و بەپێچەوانەی پێشبینیەکانی بارزانی، بویە کارەسات و وەک لەسەر قسەی خۆی ئەبێت بارزانی بۆ یەکجاریش بێت خاوەن قسەی خۆی بێت و دەستلەکار بکێشێتەوە.
– مەسرور بارزانی کە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشە شکستی ھێنا لە پێشبینیە ئەمنیەکانی بۆ کوردستان و توانای سوپای عێراق و ھێرشەکانی کەرکوک، ئیتر وەھمی ئەویش کۆتایی ھات، پێویستە کەسێکی تر بۆ ئەو پۆستە دابنرێت، چونکە ئەوان بەس بۆ سەرکوتکردنی رۆژنامەنوس و خۆپیشاندەر توانای خۆیان خەرج کرد نەک بۆ روبەروبنەوەی عێراق و حەشدی شەعبی.
– سیاسەتی “سەربەخۆی نەوت” کە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئەندازیاری بون بەتەواوی کۆتای ھات و شکستی ھێنا، پێویستە ئەوانیش لانیکەمی بەرپرسیاری شکستەکە ھەڵبگرن و دەست لەکار بکێشنەوە و گۆرەپانەکە بۆ کەسانی تر چۆڵ بکەن.
– نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە ئەمریکا شکستی ھێنا لەوەی را و بۆچونی ئەمریکا بە راستگۆی بگەیەنێتە کوردستان یان بەو پارە زۆرەی خەرجیانکرد لە واشنتۆن شکستیان ھێنا لە گۆرینی رای ئەمریکا، بۆیە ئەبێت ئەوانیش رێز لە خۆیان بگرن و دەستلەکار بکێشنەوە و سەرلەبەری پەیوەندی دەرەوەی کوردستان دابرێژرێتەوە.
**بۆ زانیاریتان ئەمریکا عەبادی راگرتوە بۆ ئەوەی ھەنگاوی زۆر زیاتر ھەیە نەینێت دژی حکومەتی ھەرێم، دەریش کەوت حکومەتی ھەرێم و سیاسیەکانی کوردستان زۆر بێ دەسەڵات ترن لەوەی زۆر کەس دەیبینین.
***ئەگەر ئەم گروپە بەشێوەی یاسای و ئاشتی دەسەڵات رادەست نەکەن، کوردستان ھەرگیز ناتوانێت نە لە بەغداد و نە لە دەرەوە متمانەی بۆ دەگەرێتەوە. دۆخی کوردستانیش ناجێگری ئەمنی و سیاسی تەواو بەخۆیەوە ئەبینێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.