مەسعود عەبدولخالق: ئەگەر بەدیل دروستنەبێت ئەو سەرکردایەتیە کوردستان تەسلیمی حەشد دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 646 جار بینراوە

ستاندەر
مەسعود عەبدولخالق خاوەنی ئیمتیازی دەزگای ستاندەر ڕایدەگەیەنێت ئەگەر بەخێرایی بەدیل بۆئەو سەرکردایەتیە لەرزۆک ونەشارەزایانە دانەنێین کوردستان تەسلیمی حەشد دەکەن بەخشکەیی ھەروەھا دەشڵێت ” دلنیام زۆر لەلایەنگرانی گەندەلکاران واخۆیان بۆ پەیوەندی کردن بە حەشد ئامادەکردوە”
دەقی پەیامەکەی مەسعود عەبدولخالق بخوێنەوە:
سەد جار عیراق داگیرکەرە
زۆر بەداخەوە لەدوای ئەو بڕیاڕەی بۆکاک کۆسرەت دەرچوولە بەغدا کە گوتبووی سوپای عێراق داگیرکەرە، زۆربەی سەرکردەو بەرپرسان ئیستا ناوێرن لێدوانیش بدەن نەوەک ووشەیەکی وا لەدەمیان دەرچێ، تەنانەت ئەوانەی کە دەیان ووت دەوڵەت دروست دەکەین ئێستا پیشبڕکێیانە بۆ بەغدا، دەشلێن شانازیە کەئیمە عیراقین!، دەڵێن ھەولێریش وەک میسان عیراقیە.

بەو کەمە مەترسیە وا تەنازول دەکەن، بەشێکیان پارەو سامان ومال ومنداڵی بۆدەولەتی تر گوازتۆتەوە، ئەگەر بەخێرایی بەدیل بۆئەو سەرکردایەتیە لەرزۆک ونەشارەزایانە دانەنێین کوردستان تەسلیمی حەشد دەکەن بەخشکەیی، دلنیام زۆر لەلایەنگرانی گەندەلکاران واخۆیان بۆ پەیوەندی کردن بە حەشد ئامادەکردوە.

سەرکردەی حزبەکانی (داش عیراق)لە ریفراندۆمەوە وا خەریکی پەیوەندی ژێر بەژێرن لەگەل عێراق، ئەو عیراقەی منیش وەک ئەو دەڵیم سەت جار داگیرکەرە .

مەسعود عبدالخالق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.