هەنگاوەکانی دوای شکست

لەلایەن ستاندار Posted on 494 جار بینراوە
د. قارەمان شێخ بزێنی
گومان لەوەدا نیە دەسەڵاتدارێتی سەرکردایەتی کورد لە باشوری کوردستان شکستی گەورەی بە سەردا هاتووە، خۆ ڕێکخستنەوە و گەرانەوەی هیمەنە و متمانە بۆ نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ناوەندە نێوخۆی و نێو دەوڵەتیەکان کارێکی قورس و کاراکتەری لێهاتووی دەوێت، ڕەنگە بەو کەسایەتی و دەسەڵاتدارێتیانەی دوێنێ ئەستەم بێت، بۆیە پیویستە بۆ خۆ ڕێخستنەوەی بارودۆخەکە چەند هەنگاوێکی خێرا بگرینە بەر کە بریتین لە: ١. هەموو هەوڵێک بدەین بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانمان لە و ئاڵۆزیانە، هەول بدەین بە کەمترین زیان تێپەڕی بکەین. ٢.دەست لە کارکێشانەوە یان هەلوەشانەوەی حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی هەرێم، دروستکردنی حکومەتی کار بەڕێکەر.
٣.ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمان لە نزیکترین کاتدا.
٤.کارکردن بۆ گەرانەوەی هیمەنەی کورد لە ناوچە جێناکۆکان، بە شوەیەک خۆمان لە ئاڵۆزی و تشنج لە گەڵ حکومەتی عێراقی بە دوور بگرین، ڕەنگە باشترین ڕێگە بۆ گەڕانەوەی هیبەتی سیاسی و ئابوری و سەربازیمان بۆ تێکڕای ناوچەکان ئارام گرتنمانە، پێویستە چاوەڕوانی ساڵی داهاتوو بین، بە تایبەتی سەروبەندی دەستپێکرنەوەی هەلبژاردنەکانی ساڵی داهاتووێ عێراق ململانێی نێوان هێزە سونیەکان و شیعیەکان سەرهەلدەداتەوە و کێبرکێی هەڵبژاردنەکان برینە کۆنەکانیش نوێ دەکاتەوە، هەر یەک لە لایەنەکانی سوننە و شیعە پێویستانبە کورد دەبێت بۆ زاڵ بوون بە سەر ئەوەی تردا، لەو سەرو بەندەدا پێویستە کورد سود لە بارودۆخەکە ببینێ و شوێن پێی خۆی لە نێو ڕوداوەکاندا بە هێز بکات، هەرچەندە ئەگەر ژیرانە مامەڵە نەکات بە توندی لە لایەن ناسیۆنالیستی سوننی و شیعی عەرەبیەوە بەرەنگار بێتەوە.
٥.لە ئانوساتی ئێستادا جگە لە داوای لیبردن و دانبەخۆداگرتن هەموو کاڕیکی تر بە هەڵە دەزانم. ٦.دارشتنەوەی پەیوەندی دەەکیەکان لە سەر بنەمایەکی تۆکمە و تەندروست.
٧.رێکخستنەوەی یەکەکانی پێشمەرگە بە شێوەکی مودێرن و ستانداری جیهانی و دوور لە دەست تێوەدانی خزبایەتی و سود وەرگرتن لەو سوپا خوێندکارەی کە خوێندیان تەواو کردووە و بێکارن.
٨.پۆلیس و ئاسایش بە نیشمانی بکرێت و لە دەستێوەردانی حزب دابماڵدرێن.
٩.گرنگی دان بە پەروەردەو خوێندنی بالا و دروست کردنی تاکی نیشتمان پەوەری ڕاستگۆ و دامەزراندنی زانکۆی سەربەخۆ و تیکەڵ کردنیان بە سیتەمی حوکمڕانی کوردستان.
١٠. بەرنگار بوونەوەی گەندەڵی و فسادی ئیداری و رزگار بوون لە دەردە کوشندەیە.
١١. هەولدان بۆ بەرزکردنەوە ئاستی ئابوری تاک و دامەزراندنی کارگەی تایبەت و برەو دان بە بانکە ئەهلیەکان. ١١.برەو دان بە داهاتی نێو خۆی و کشتوکاڵ و تێکرای بوارەکانی تایبەت بە ژیانی هاوڵاتیان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.