ئەوروپیەکان وەڵامی تەلەفۆنی نێچیرڤان بارزانیان نەدایەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 617 جار بینراوە

ستاندەر

بەرنار هەنری لێڤی نوسەر و فەیلەسوف و فیلمچێکەری فەرەنسی کە هاوکات یەکێکە لە راوێژکارەکانی سەرۆکی هەرێم، لە وتارێکدا کە ئەورۆ بڵاوکرایتەوە زانیاری ورد ئاشکرا دەکات لەبارەی ریفراندۆم و کەوتنی کەرکوک.

لە سەرەتادا دەڵێت بارزانی باوەڕی وابو کە دوای ریفراندۆم بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەگەڵ بەغدا بە وتووێژ پرۆسەی سەربەخۆیی دەستپێدەکا و ئەو بەنیاز نەبوە راستەوخۆ و تاکلایەنە دەولەتی سەربەخۆ ڕابگەیەنێت.

لە وتارەکەیدا رەخنە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەگرێت و دەڵێت دۆستەکانی کوردستان لەکاتی شەڕی داعش دەیانگوت پێشمەرگە زۆر بەتوانایە و قەڵغانێکن بۆ بەرگری کردن لە جیهان بەڵام دوای ریفراندۆم دەڵێن کوردەکان توانای ئەوەیان نیە مافی چارەنوسی منداڵەکانی خۆیان دیاری بکەن، دەڵێت لەکاتێک کوردەکان لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا ویستیان چارەنوسی خۆیان دیاری بکەن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕێکس تیلەرسن نامەیەک دەنێرێت بۆ بارزانی کە لە دەستی خۆم دابو، تێیدا پارەی کاش پێشنیار دەکات بەرامبەر دواخستنی ریفراندۆم بۆ کاتێکی نادیار.

هەروەها دەڵێت ئێوارەی ٢٦ی نۆ خۆم لە هەولێر بوم و دوای ئەوەی کە هەواڵی ئەوە هات عەبادی هەڕەشەی کردوە ئەگەر لەماوەی سێ ڕۆژ ریفراندۆمەکە هەڵنەوەشێننەوە ئەوا ئابڵوقەی ئاسمانی و وشکانی بەسەر کوردستان دەسەپێنم، سەرنجی نێجیرڤان بارزانیم دەدا کە چۆن لە هەوڵی ئەوەبو بە تەلەفۆن پەیوەندی بە پێتەختە ئەوروپیەکان بکات بەڵام دیار بو کەس وەڵامی نەدادیەوە.

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.