حکومەتێکی کاتی ڕزگارکەری نیشتمانی

لەلایەن ستاندار Posted on 526 جار بینراوە

تێكۆشەر حوسێن

بۆ دەربازبوون لە بۆشایی دەسەڵاتی حکومڕانی وڵات دا مفڕوز وایە کەسانی پسپۆڕ بێن بە پەلە داوای پێکهێنانی حکومەتی ئینتیقالی بکەن بۆ دەربازبوون لەو فەڕاغە سیاسیەی لەوڵات دا دروست بووە .

حکومەتی کاتی چیە ؟
ڕاگەیاندنی حکومەتێکی کاتی بە پەلەیە بۆ دەربازبوون لەو بۆشایی یە سیاسی یەی کە وڵات پێی ڕاگوزەر بووە ، لە هەموو وڵاتێکیش هەر وایە ، کە نیزام سقوتی کرد حکومەتی کاتی ڕادەگەیەنرێ.

بەهەرحاڵ لەکاتێکدا تۆ بە درێژایی چارەکە سەدەیەک هەر یەک لە حکومەتی بەرە و فیفتی بەفیفتی و زۆرینە و بنکە فراوان و ئەنجامی هەڵبژاردن هەرچی هەبوو ئێوە هەموویتان تاقیتان کردەوە ، فەشەلیشتان هێنا لەتەواوی سێکتەرەکان لە ئیدارەداندا ، چونکە ئێوە مافیابوون بە ناوی شەرعیەتی شۆڕشگێری یەوە وڵاتتان بەو ئاقارە برد ، بۆیە پێویست دەکا هەرچی دەزگای نیشتمانی هەیە ئەبێ سەرلەنوێ دابڕیژرێنەوە ، ئەوەیش بە هەڵوەشانەوەی حکومەت تەواوی هەیکەلیەی وزراری ، بە سەرۆکایەتی هەرێمیشەوە .

دواتر لەڕێی پەرلەمانەوە حکومەتێکی کاتی ڕزگاری نیشتمانی دابمەزرێنرێت کە هەموو پێکهاتەکان بگرێتەوە بە مەرجێک کەسانی تەکنۆکرات بن و بە دووربێ لە هەچیەک لەوانەی پێشوتردا بەشداربون لە حکومەتەکان دا .

ئەبێ بزووتنەوەی گۆڕان خۆی بەو کارە هەڵبستێت ، چونکە وەک هێزی یەکەم لە ئۆپۆزسیۆن و دووەم هێز بە استحقاقی انتخابی حەقی ئەوەی هەیە ، لە سبەینێش زووتر نیە بە فەرمی اعلانی ئەو حکومەتە انقازیە ڕابگەیەنێ و کۆدەنگیەک دروست بکا بە هاوکاری لایەنی سیاسی و کەسانی دڵسۆز و دبلۆماسی کە بە دڵنیایی یەوە هەموان بەدەم نەخشە ڕێگای پڕۆژەیەک لەو شێوەیە دێن ، چونکە ئەبێتە سەرەتایەکی نوێ لە سیستمێکی سیاسی نوێ بۆ شێوازێکی حکومڕانی تەندروست بۆ ڕزگاربوون لەو بارودۆخەی ئێستا .

ئەکرێ دوای پێکهێنانی ئەم حکومەتەش داوای هەڵبژاردنێکی پێشوەختەش بکرێت .

هەرشتێکیش پەیوەستە بەو حزب و لایەن و کەسایەتی یە سیاسیی و عسکریانەی کە گەلی کوردیان بەو ڕۆژگارە کارەساتبارە گەیاند ، هەموویان بدرێن بە دادگا و لێپێچینەوەیان لەگەڵا بکرێ .

ناکرێ چیتر دەسەوەستان بوەستن و هاوڵاتیانیش باجی هەڵە و خیانەتی ئەم قیادە فاشلەی چەندین ساڵە لە دەسەڵاتدان بیدەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.