دەنگی گەل لەتابوتی مەرگ دا

لەلایەن ستاندار Posted on 192 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

لە ئان وساتی کۆبونەوەی حزب ولایەنەسیاسیەکانی هەرێم بەمەبەستی کاراکردنەوەی پەرلەمان پێش ئەنجامدانی ڕیفراندوم ، لەلایەن نوسەران و ڕۆشنبیرانەوە جەخت لەوە کرایەوە ئەگەر مەبەست لەکاراکردنەوەی پەرلەمان تەنها هەوڵێک بێت بۆ تێپەڕاندنی پرسێکی هەنوکەیی ئەوە بریتی یە لەکوشتنی ئیرادەی گەل ، ئەو کات هەرچەند هەندێک لە فراکسیۆنەکان بۆ شەرعیەت دان بەهەوڵەکەیان و چاوبەستی هاووڵاتیان بیانوی هێنانە پێشی باسی بژێوی خەڵک و پڕۆژەی چاکردنی پاشەکەوتی موچەیان دوپاتدەکردەوە ، دواجار بەتێ پەڕبونی کەمتر لەدوو مانگ ئەنجامەکەی دەرکەوت جگە لەتێپەڕاندنی پرسی ڕیفراندۆم هیچ کام لە پڕۆژەکانی تر سەروسۆراغیان نەما .

ئێستا چی ؟ دەسەڵاتی یاسادانان بەکام یاسا ماوەی خۆی درێژدەکاتەوە ؟ گەرەنتی چیە دوای ئەو ماوەیە وەکو فوت بۆڵ لەیاریەکی تردا شەقێکی تریشی تێهەڵنادەن بەئاڕاستەی گۆڵێکی تر ؟، ڕوون وئاشکرایە ڕووداو و پێشهاتەکان لەناوچەکە هێندە زۆرن لە هەر کاتێک بیانەوێ دۆزینەوەی بیانوی درێژکردنەوە بۆ هەر پۆست ودەسەڵاتێک بیانوەکان حازر بەدەستن. دواجار ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ و ئەوانەی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا هەر خەریکی بیانوی درێژکردنەوەکان بون ، دەبێ ڕاست ودروست لەوە تێ بگەن ئەگەر ئەوێ رۆژێ بەکاراکردنەوەی پەرلەمان شکۆی بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانانیان شکاندبێ ، ئەوە ئەمڕۆ بە تیرۆرکردنی ئیرادەی دەنگدەرانی کوردستان ، پڕۆسەی دیموکراسی و دەنگی گەلیان خستە تابوتی مەرگ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.