قەوارەی دەنگدەری شاسوار عەبدولواحید

لەلایەن ستاندار Posted on 351 جار بینراوە

مەھدی کاوانی

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن و ڕاگەیاندنی خۆشیان ، ئەوە قەوارەکەیانە .
گروپەکەی شاسوار بە گۆتە جولاندنی شەقامەوبە کرداریش دوورکەوتنەوەیە لێی
نموونە بە ڕاپەڕینی بەھاری ساڵی ۱۹۹۱ دەھێنمەوە .
خۆپێشاندانی جەماوەری بە پێش بەرەی کوردستان کەوت و کە بوو بە ئەمری واقیع ئینجا بەرەی کوردستانی خۆی دایە پاڵ .
بە ھەر حال بەرەی کوردستانی و ئەوەی لێی کەوتەوە کە ئەو ئەزموونە شکستخواردووەی ھەرێمەو ئەسپی خۆی تاو داو پێشم وانیە بتوانێ زیاتر تاوی بدات . جولەی پەڕلەمانیش بە مردوو حیساب بکە . دەبێ ئێمە بیر لە بەرەیەکی تر بکەینەوە دوور لە خواستی بەرەی پێشوو .
خالە ھەرە گرنگەکەی بەرەی پێشوو کە سەرکەوتنی بە دەست ھێنا یەک بوونی جەماوەر بوو . بۆ ئەو بەرەیەش ئەگەر وا نەکەین ، ناتوانین ھیچ بە ھیچ بکەین .
گروپەکەی شاسوار لە جیاتی بچنە ناو ناوەرۆک ، گەمە بەو وشانە دەکەن کە لە ناو ناوەرۆک دەریان ھێناوە . داتاشینی وشە چۆنی لێک دەیتەوە، بێ بایەخ کردنی ناوەرۆکە . نمونەیەک بە دوا ھەلوێستی جڤاتی نیشتمانی دەھێنمەوە کە جەماوەری خۆی ئازاد کرد لە بەڵێو نەخێرو بایەکۆت کردن ، بەڵام ناوەرۆکەکەی ھەر ھەمووی گوزارشتی لەوەوە دەکرد کە حکومەتی ھەرێم حکومەتێکی شکست خواردووەو ڕیفراندۆمیش گۆڕان مەعنی نیە پێوەی چونکە نە لە ناو پەڕلەمان بڕیاری لە سەر دراوە ، نە کاتەکەشی گونجاوە . گروپی شاسوار نایەن ئەو حەقیقەتە لە ناو ڕاگەیاندنەکانیان بڵاو بکەنەوە ، بەلکو ھەندێ وشەی داتاشراو دەردێنن و بزوتنەوە نیو ملیۆن دەنگدەرەکەی پێ عەیبدار دەکەن . نایەن باس لەوە بکەن کە بەھۆی ئەو ناوەرۆکە جوانەی گۆڕان بۆ عەیبدارکردنی دەسەلات باسی لێوە بکەن ، دەڵێن عومەری سەید عەلی دەنگی بە بەڵێ داوە دێن باس لە کەسانێک دەکەن کە لە دەرەوەی جڤاتن و ژمارەشیان لە پەنجەی دەست تێ ناپەڕێ کە گوایە دەنگیان بە بەڵێ داوە واتە شمولیەکە دەشارنەوە کە ھەلوێستە ڕاست و دروستەکەی گۆڕان بوو بۆ دەنگدەرو ھەوادارەکانی و دەنگە شازەکان دەھێننەوە بۆ ئەوەی گۆڕانی پێ عەیب دار بکەن . خۆزگەو ھەزار خۆزگە ئەو کارەیان لە بیرکردنەوەی منداڵانەی خۆیان بیت کە ھەر واشە نەوەکا خوا نەخواستە شتێک پاڵی پێوە نابن .
ئەو ھەلوێستە منداڵکارەیان بە ئەنقەست بیت یان نا ، خزمەتی یەکیەتی و پارتی دەکەن . چونکە پێک ھێنانی بەرەی سیاسی و جولاندنی شەقام دەبێ یەکەم جار ئاراستەکان دژی حکومەتی شکست خواردو بیت نەک نیو ملیۆن دەنگدەری دوور لە خواستی پارتی و یەکیەتی لە خۆت دوور خەیتەوە .
ئەو گروپەی شاسوار و بە گوێرەی دەرئەنجامەکان ، قەوارەی خۆیان لە ناو جەماوەر دەرخست .
ئەگەر بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی کۆمسیۆن بێت بایەکۆت ۲۷٪ بووە و نەخێرەکانیش ٠۸٪ بووینە لەو ٠۸٪ ەش سێ بەشی نەخێرەکان ھی گۆڕان و یەکیەتی و بگرە پارتیش بووینە ئینجا بەشەکەی تر ھی گروپی شاسوار بووینە واتە دەکاتە ٠۲٪ ی دەنگدەری کوردی .
ئەگەر بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی خۆشیان بێت کە بایەکۆت نزیکی ٥٠٪ بووینە واتە ئەو بایەکۆتە جەماوەی گۆڕان و حیزبەکانی تر بووینە نەک ھی شاسوار چونکە ئەوان نەخێر بووینە نەک بایەکۆت .
کە دەشڵێن لەوەی ماوەتەوە ۷٥٪ بەڵێ بووەو ئەوی تریش نەخێر ، بە گوێرەی ئاماژەکەی سەرەوە ، لێرەش قەوارەی شاسوار ٠٦٪ تێناپەڕێنێ .
ھەق وایە گروپەکەی شاسوار حەجمی خۆیان قبوڵ بکەن و لە جیاتی قسەی زڵ بێنە ناو بەرە سێ قۆلیەکە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.