زانیاری نوێ لەبارەی ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 156 جار بینراوە

ستاندەر

لەچەند دەزگایەکی میدیایی وا بڵاوکرایەوە کە ئەمرۆ یاخود بەیانی مەسعود بارزانی بە فەرمی وازھێنانی خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم ڕادەگەیەنێت بەڵام بەگوێرەی زانیاری ستاندەر بارزانی بڕیاری لەو شێوەیە نادات.
سەرچاوەیەکی باڵا لەمبارەیەوە بە ستاندەری راگەیاند لە نوێترین سیناریۆ مەکتەبی سیاسی پارتی پێشنیازی کردوە کە لە رێگای پەرلەمانی کوردستان بەشێک لەدەسەڵاتەکانی بارزانی بگوازرێتەوە بۆ سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەی بەکاروبارەکان ھەستێت و بەڵام بارزانی لە پۆستەکەی بمێنێتەوە، دواتر لە قۆناغی ئاییندە دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەڵبوەشێندرێتەوە.

لەئێستاشدا دەسەڵاتی تەواوی گفتوگۆکان بۆ پێکھاتن لەگەڵ لایەنەکانی ھەرێم دراوتە نێچیرڤان بارزانی ئەویش دوای ئەوەی ناوبراو سەرکەوتوونەبو پەیوەندیەکانی ھەرێم لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی و جیھانی و بەغدا رێکبخاتەوە ئێستا کارۆ بۆ ئەوە دەکەن لەگەڵ لایەنەکانی ناوخۆ پێکبھێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.