ستاندەر
کەناڵی ئیتجاھی عێراقی بڵاویکردۆتەوە ھێزەکانی تورکیا پاڵپشتی ھێزە عێراقیەکان دەکەن لەشەڕی دژی پێشمەرگە لەپێناوکردنەوەی دەروازەیەکی سنوری لەنێوان عێراق و تورکیا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی.
بەگوێرەی زانیاریەکان لەنوێترین بەرەو پێش شونە سەربازیەکان شارۆچکەی رەبیعە کەوتۆتە دەست ھێزە عێراقیەکان و ئێستا ھەڕەشە لەسەر زومار و مەحمودیە ھەیە و دواتر خاڵی سنوری فیشخابور.
چاودێران پێیان وایە ئێستا تورکیا بە فەرمی دژایەتی ھەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندوە لەکاتێکدا چەندین سەربازگەی لە ناو ھەرێمی کوردستان ھەیە و پێویستە فشار دروست بکرێت بۆ ئەوەی خاکی ھەرێمی کوردستان جێبھێلن.