بارزانی دەستلەکارناکێشێتەوە سیناریۆی مانەوەی بارزانی لەکورسیەکەی چۆنە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە

ھەژار ئەنوەر

نامەکەی دێتە پەرلەمانی کوردستان و لەوێوە یان بەبڕیارێک یاخود بەھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ بەرژەوەندی مەسعود بارزانی دەشکێتەوەو نیسابی قانونیش دەتەواو دەبێت، ئەگەر ھەریەکە لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان کۆمەڵ بەشداربن ھیچ لە سیناریۆکان ناگۆڕێت چونکە ھاوپشتی سیناریۆکانی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رێکارەکان تەواو دەکەن بەسیاغەکردنی یاساکە بەو جۆرە:.

١. (بەھۆی ھەلومەرجی ئێستای ھەرێمی کوردستان و بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان / عیراق، سڕدەکرێت) .

٢. دیسان (بەھۆی ھەلومەرجی ئێستای ھەرێمی کوردستان و بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان / عیراق، ھەڵدەوەشێندرێتەوە ھەرکات بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد و بارودۆخی ھەرێمی کوردستان پێویستی کرد ئەم سەرۆکایەتیە دادەمەزرێتەوە). چۆنیەتی دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان

١. ھەرچی دەسەڵاتەکانی دیبلۆماسی و فەرماندەیی ھێزەچەکدارەکانی ھەرێمی کوردستان دەدرێتە سەرۆکی حکومەت.

٢. چۆنیەتی ھەڵسوڕاندنی یاساکان کەلەئێستادا ئەو بەشەی لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە دەکرێت دەدرێتە ئەنجومەنی دادوەری .

٣. ھەندێ دەسەڵاتی بچوک لەرووی چۆنیەتی میکانیزی یاساییەوە دەدرێتە پەرلەمانی کوردستان. ئەگەر ئەم سیناریۆیانە کرا، کەی سەرۆکایەتی ھەرێم دەست بەکارەکانی دەکاتەوە بەگوێرەی پێشبینیەکان لەمانگی حوزەیرانی ساڵی داھاتوو واتە مانگێک پێش تەواوبوونی درێژکردنەوەی ئەو ھەشت مانگەی بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کراوە لەدانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان دیسان بەھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ئەم سەرۆکایەتیە دادەمەزرێتەوە یان کارادەکرێتەوە، واتە ئەم چەند مانگە بارزانی سەرقاڵی بەھێزکردنەوەو فۆڕماتکردنی نەیارەکانی دەکات بەو جۆرەی درێژە بدات بەمانەوەی لەسەر کورسیەکەی

٢٠١٧/١٠/٢٩

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.