بەپەلە: دانوستانەكان پارتی لەگەڵ سوپای عیراق شكستی هێنا

لەلایەن ستاندار Posted on 252 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی دوێنی 27/10/2017 د.حیدر عبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق مۆڵەتی 24 كاتژمێری بە پارتی دیموكراتی كوردستان دابوو بۆ رادەستكردنەوەی گشت خاڵە سنوریەكان وناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم. ئەمرۆ وەفدیكی سەربازی عێراقی لەگەڵ وەفدێكی پارتی لە دانوستانی چڕ دابوون بۆ ئەم بابەتە.

بەڵام پێش چەند ساتێك كەناڵی “العربية حدث” بڵاوی كردەوە كە پارتی بەگشت مەرجەكانی حكومەتی عێراق رازیبوە تەنانەت بە چۆڵكردنی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم ورادەستكردنەوەی گشت خاڵە سنوریەكانیش تەنها پارتی ئامادە نەبووە فیشخاپور رادەستی عێراق بكاتەوە؛ هەربۆیە دانوستانەكە شكستی هێناوەو پارتی داوای مۆڵەتی زیاتری كردوە بەڵام عوسمان غانمی پێی راگەیاندون ئەگەر بەمەرجەكان رازی نەبن ئەوا ئەوان -حكومەتی عێراق- رێگاچارەی تر دەگرینە بەر چونكە مۆڵەتەكە نزیك بۆتەوە لە تەواو بوون. سەبارەت بە مۆڵەتی زیاتر ئەوا پارتی دەتوانێ داوا لە عەبادی بكەن وئەوان ناتوانن مۆڵەتەكە درێژ بكەنەوە.

شایانی باسە ئەم دانوستانە بە چاودێری ئەمریكیەكان ئەنجام دەدرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.