شكسته‌كان ناشارێنه‌وه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 441 جار بینراوە

زەبەنگ بەھادین

رۆژ له‌ دواى رۆژ هه‌رێمى كوردوستان به‌ره‌و دوا پاشه‌ كشه‌ ده‌كات , له‌ رووى سیاسى و له‌ رووى ئابورى و له‌ رووى جوگرافى و له‌ رووى دارایى یه‌وه‌ , هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌نجامى ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌ له‌ داهاتوودا پاشه‌كشه‌ى ترسناكترى به‌ دوادا دێت , له‌ داهاتوودا پاكشه‌ى دیموكراسى و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تیش زیاتر ده‌بینرێت .سه‌ركرده‌كانى كورد له‌ برى ریكخستنه‌وه‌ى سیاسه‌تى كوردى و ئابورى ناوخۆى خه‌ریكى رێكخستنه‌وه‌ى هێشتنه‌وه‌ى هه‌یمه‌نه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى خۆیانن , ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه‌ى كه‌ بووه‌ هۆى ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تى یه‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌یاندا هێنا په‌تاى كورسى و ده‌سه‌ڵات ,

ئێستاش هه‌مان په‌تایانه‌و هه‌مان نه‌خۆشى له‌ ناخیاندا گه‌شه‌ ده‌كات و گه‌وره‌ ده‌بێت . كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ یاسا بمێننه‌وه‌ واتا یاسا بۆ به‌رى خۆیان ئه‌دوورن , یاسا له‌ هه‌موو ووڵاتێكدا بو رێكخستنى ژیان و كارى رۆژانه‌ى هاوڵاتیانه‌ به‌ڵام له‌ كوردوستان بۆ رێكخستن و هێشتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌تى حیزبه‌كانه‌ به‌ تایبه‌ت پارتى , ره‌نگه‌ بتوانن به‌زۆر یان به‌ یاسا ژیانى سیاسى درێژ بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام به‌ دڵنیایى ه‌وه‌ به‌م درێژكردنه‌وه‌یه‌ وێرانى و داروخان زیاتر ده‌كه‌ن , له‌ ئێستادا دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ رزگار بوون له‌م دۆخه‌ ئاسان نه‌بێـت وه‌لێ مه‌حاڵ نى یه‌ , ئه‌م گۆرانكارى و رزگار بوونه‌ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م پشت ده‌به‌ستێت به‌ ئازایه‌تى و بوێرى و زیره‌كى حیزبه‌ ئۆپوزسێونه‌كان و جوڵه‌ نوێكان . چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ سنورى سلێمانى بانگه‌شه‌ بۆ بایكۆت و بۆ خوپیشاندان وێرانى زیاتر ده‌كرێت , كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و خۆپیشاندان و بایكۆت كردنه‌ ته‌نها زۆنى سه‌وز ئه‌گرێته‌ كه‌ ره‌نگه‌ له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى پارتى بێت بۆ ئه‌وه‌ى پشێوى و نه‌هامه‌تى روو بكاته‌ ئه‌و زۆنه‌ى كه‌ پارتى به‌ خیانه‌تكارى داده‌نێت له‌م كاته‌دا , كاتێك خۆپیشاندن و بایكوت سوودى ئه‌بێـت كه‌ هه‌موو كوردوستان بگرێته‌وه‌ به‌ڵام ره‌نگه‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌و خۆپیشاندان و بایكۆته‌ به‌ ئاسانى كونترۆڵ نه‌كرێت و ئه‌نجامه‌كه‌ى خراپ به‌سه‌ر سلێمانى دا بشكێته‌وه‌ ره‌نگه‌ لایه‌نى تر به‌ هه‌لى بزانن بۆ شێواندنى دۆخى ناو سلێمانى هه‌م وه‌ك تۆڵه‌ هه‌م بۆ گێرانه‌ه‌وه‌ى باڵاده‌ستى هێزى خۆیان .

ئه‌وه‌ى ئه‌م حیزبانه‌ پێشكه‌شى میلله‌تیان كرد له‌ شكست زیاتر هیچى تر نى یه‌ , بۆیه‌ به‌م هه‌موو شكسته‌وه‌ ئه‌وان وه‌ك مریشكى سه‌ربراو وان ئاماده‌ن هه‌موو ده‌ورى خۆیان پیس بكه‌ن له‌ پێناوى مانه‌وه‌ى خۆیان , بۆیه‌ به‌ ووریایى مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ هه‌ستیاره‌ پێویستى سه‌ر شانى هه‌موو لایه‌كه‌ , مه‌به‌ست لێره‌ ئه‌وه‌ نى یه‌ كه‌ ته‌سلیم به‌ ویستى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ شكستخواردووه‌ ببین به‌ڵام مه‌به‌سته‌كه‌ به‌ دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌ چاره‌یه‌كه‌ كه‌ گڕى سووتانه‌كه‌ى به‌ ته‌نها به‌سه‌ر سلێمانى دا بڵاو نه‌بێته‌وه‌ , له‌ ئێستا دا بزوتنه‌وه‌ى گۆران كه‌ مایه‌ى ئاوات و ئومێدى خه‌ڵكه‌ له‌ به‌یاننامه‌ ده‌كه‌رێك كه‌ گوێ ى بۆ ناگیرێ زیاتر نى یه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ رۆڵى گۆران هیچى كه‌متر نه‌بێت له‌ حیزبه‌كانى تر له‌م به‌ وێرانكردن و شكست پێشكه‌شكردنه‌ به‌ كوردوستان گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌ , هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ى تر جگه‌ له‌ یه‌ككگرتو كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌م حیزبه‌ نه‌بوونى باشتر بوو بۆ داهاتوى كوردوستان , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێنده‌ى یه‌ككگرتوو بووه‌ هۆى له‌ت له‌تكردن و شكست پێشخستن حیزبه‌كانى تر به‌و جۆره‌ نه‌بوون . هه‌رچى ئه‌م حیزبانه‌ ئه‌یكه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ شكسته‌ یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانیان هیچ سوودى نى یه‌ ئه‌وه‌ مێژووه‌و تازه‌ خۆى نوسیه‌وه‌ وه‌ كه‌سیان بێ به‌رى نین له‌م شكسته‌ قورسه‌ , ئێستا ئه‌وه‌ى گرنگه‌ داهاتووه‌ ده‌بێت ئه‌م حیزبانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت داهاتویه‌كى نوێ بۆ خۆیان بنوسنه‌وه‌ هه‌لوێستێكى روون و كاریگه‌ریان هه‌بێت نه‌ك له‌ دواى ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تى یه‌ هێشتا چاوه‌رێن بزانن پارتى چى ده‌وێت ئه‌مان یه‌كسه‌ر بۆى جێبه‌جێبكه‌ن , به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ كشستى زیاتر به‌ دواى خۆێدا ده‌هێنێت وئه‌م شكستانه‌ش به‌ قسه‌و گووتار ناشارێته‌وه‌ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.