ستاندەر چەند نھێنیەکی دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی بارزانی ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

 

ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی باڵا بۆ ستاندەر لە پرۆسەی دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی بارزانی ھاتوە کە زۆرینەی دەسەڵاتە گرنگەکانی دەبەخشرێتە نێچیرڤان بارزانی، ھاوکات بەشێکی تری دەسەڵاتە ناوەندیەکانیش دەبەخشرێتە ئەنجومەنی وەزیران، ئەو دەسەڵاتانەشی دەمینێتەوە دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمان نەک سەرۆکی پەرلەمان، واتە سەرۆکی پەرلەمان دەسەڵاتێکی تایبەت وەرناگرێت.
ھاوکات بە ئیمزای (٥٤)ی پەرلەمانتار پارتی و یەکێتی کار بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەکی قانونی دەکەن بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی ئاییندە دەرفەتێک بۆ بارزانی بدۆزرێتەوە جارێکی تر بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم خۆی ھەڵبژێرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.