کورد بوون لەبەرداشی نەفرەت و شانازیدا.

لەلایەن ستاندار Posted on 444 جار بینراوە

ھاوڕێ کوردی

نەتەوەی کوردبەدرێژای مێژوو نەتەوەێك بووە کە بەردەوام لە شەردا بووە، لەسەد ساڵی رابردوو دا ھێزە زلھێزە کان ھەمیشە لەدژی نەتەوەی کورددا پیلانیان گێراوە.ھەوڵی قڕکردنی نەتەوەی کوردیان داوە لەپێناوی ئەوەی کە ئەجێنداکانی خۆیان بسەپێنن.کەئەمەش وڵاتانی فاشیزم نەك تەنھا بۆ گەڵی کوردبەڵکو ھەوڵی قڕکردنی گەڵانی تریشیان داوە. بەلام ئەوەی جێگای سەرسوورمانە ئەوەیە کە کورد ھیچ کات خۆی بەدەستەوە نەداوە لە درێژای مێژوودا گەلی کورد رووبەرووی زوڵم و ستەم داگیر کاری بۆتەوەکە بەباوەری من سیاسیەکان و کۆمەلگاش رۆلی نێگەتیڤیان ھەبووە.چونکە زۆرکات گەوورە بەرپرسانی کورد بە پالپشتی ووڵاتانی تر شۆرش و جووڵانەوەی سیاسیان دەست پیکردووە بۆیە ھەر کات ئەم وڵاتانە پشتیان لەکورد کرد بێت ئەوە زۆر کات جووڵانەوە سیاسیەکان بی گاریگەر بوونە یاخود تەمەنیان کۆتایی ھاتووە. کۆماری مەھاباد،کاتێك یەکێتی سۆڤیەت بە داخوازی شایی ئێران یارمەتیەکانی راگرت ئەوە بینرا کۆمار بەکوی گەیشت.یەکێکی ترلە مێژوودا،میرنیشینەکانی کوردستانە کە دوژمن بەشێكیانی لەنێوان خۆیاندا بەشەر ھێنا وە بەشیکیان کە ئامادە نەبوون مڵ بدەنە بەرداخوازیەکانی دوژمن ئەوە لەڕێگای سەربازیەوە لەناو براون،وەبەھەمان شێوە لەسەردەمی دروست بوونی پارت ولایەنی سیاسی مێژوو جارێکی ترخۆی دووبارە کردەوە.بەلام ئەوەی کە چێگای نێگەرانیە ئەوەیەکە تا ئێستاش ڕۆژ نیە لایەنە سیاسیەکان باس لەشەری ناوخۆنەکەنەوە.بەتایبەت لەم ماوەی رابردوودا جەند جارێك شەر لەنێوان پارتە سیاسیەکان دروست بوو بەلام ھەر زوو کۆتایی پی دەھات.

سەرھەڵدانی دەولەتی ئێسلامی لەعێراق و شام(داعش)ھێندەی زیانی بۆگەلی کورد وگەڵانی تری ناوچەکە ھەبووھێندەش سوودی بۆگەلی کورد ھەبوو بەلام وەك پێوەست کوردنەیتوانی لەگەڵ ھاوکێشەکەدا بێت. رۆژئاڤای کوردستان،لە قۆناغی ھاتنی داعش دا کوردەکان توانیان سوود لەم دەرفەتە ببینن زۆرێك لەوڵاتانی دونیا بە تایبەتیش ئەمریکا ئەو راستیەی بینی کە گەڵی کورد دەتوانی کۆتایی بەم ھێزەبێنیت کەبۆتە مەترسیکی مەزن لە ناوچەکە دا.وەلەھەمان کات دا لەباشووری کوردستان دا ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانیان بە یارمەتی ووڵات گەڵێك سەرکەوتووبن وە لەم پێناوە داشەھید و برێندارێکی زۆرمان دا. لەدوای ئەم شەرە چاودێران پێان وابوو کە ھاوکێشەکان دەگۆردرێن بەتایبەتیش نەخشەی کوردستان گۆرانکاری گەوورەی لی روودەدات خۆڕاستە کوردتوانی لە ڕۆژئاڤای کوردستان دا پێگەی خۆی بەھێز بکات وە ھەمان ھێز توانی پایتەختی دەوڵەتی ئێسلامی ئازا د بکات،کەئەم ئازاد کردنەش فکروفەلسەفەێکی گەوورەی لەپشتەوە بوو. بەڵام لەباشووری کوردستان دا ھاوکێشەکان پێچەوانە بووە وە،باشووری کوردستان ڕۆلێکی بەر چاوی ھەبوولە تێکشکانی داعش داچ لەھەڕێــمی کوردستان دا چ لەخاکی عێراقدا.وەئەو ناوچانەی کە کێشە لەسەر بوون ھەڕێــــم توانی کۆنترۆڵیان بکاتەوە.

بەلام بەھۆی ھەڵەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان خەریکە تەواوی باشووری کوردستان جاریکی تر داگیر بکریتەوە. ڕێفراندۆم وئابووری سەربەخۆ بوونە مال وێرانێکی گەوورە بۆ گەلەکەمان! ئێستا ناوچە کێشە لەسەرە کان لەژێر کۆنتڕۆلی حکومەتی ناوەند دایە وە بەشێکی زۆری بیرە نەوتیەکان لەژیر دەستی ھەڕێم دا نەماوەھەرجەند لەماوەی رابردوودا کۆمەلگای باشوور نەیتوانیوە سوودی لی بەبینیت جونکە حزبەکان بەشی زۆریان لەنێوان خۆیان دا دابەش دەکرت.لەدوای ھەموو ئەو گۆرانکاریانەی کەلەناوچەکەدا روویان داوە سەرکردایەتی سیاسی کە ھیچ شەرعیەتێکی یاسای نەبووە بەلام لەم دۆخە ھەستیارە دا بی پیڵان وبەرنامەن وە خەریکی تاوانبار کردنی یەکترن ھەر لایەنێك ھەوڵی ئەوە ئەدات شکستە کە بخاتە پاڵ ئەوی تریان. ئێستا کورد لەبەرداشی نە فرەت و شانازیدایە!! زۆرکات دەبینم خەڵك نەفرەت لەکورد بوونی خۆیان دەکەن،لەبەر ئەوەی نـــــــــــا سیاسیەکانمان بەردەوام ئەم گەلە تووشی کێشەو مال ویرانی دەکەن.نــــــــا سیاسیەکانمان،لە ئیدارەدانی حکومەت دا لەماوەی 26 سالی رابردوودا نەیانتوانی ئیدارەیکی باش بۆ خەڵك دابین بکەن،وە ھەمیشە لەدەرەوەش لە کاتی گفتوگۆکردن دا بە سوود گەیاندن بۆ لایەنی بەرامبەر وبە زیان گەیاندن بۆ گەلەکەمان گەراونەتەوە.بەلام کورد بوون ئەوە نیە کە نــــــا سیاسیەکانمان ئەنجامی ئەدەن وە کوردبوون ئەوە نیە کە نـــــــا سیاسیەکان بوونەتە بەشیك لە ئەجیندای ووڵاتانی داگیرکار.

بەلکو کورد بوون جێگای شانازیە،بچووك ترین شتیش ئەوەیە کە کوردێکی خاوەن ئیڕادە و سەربەخۆ بێت لەعەقڵەوە،نەك کوردێکی ئازادی شکڵی بە بنەما بگرێت لەعەقڵەوە ئازاد نەبێت.کورد بوون بۆ جێگای شانازی نیە لەکاتێك دا نەتەوەکەمان لە مێژووی خۆیدا زوڵمی لە ھیچ لایەنێکی تر نە کردووە بۆشانازی بە کورد بوونی خۆمەوە نەکەم لە کاتێك دا لەجیھان دا قارەمانەکانمان دەنگیان داوەتەوە.ئەوەی کە خاڵی سەرەکیە ئەوەیە کە دە بێت بزانێن وەك چۆن دەسەڵات ئاین و خواودروشمی نەتەوەی بەکار ھێناوە بۆ مانەوەی خۆی یاخود بۆ بەھێز کردنی پێگەی خۆی ئەوە بەھەمان شیوە ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ و بۆگەنەی ئێمە کورد و خاك و شەھید و ئاڵای کردۆتە سمبول لە پێناو خۆیدا. ئەم دۆخە ناھەموارەی کە دروست بووە،لەئەستۆی دەسەڵات دارانی باشووری کوردستان دایە جونکە لەماوەی رابردوودا ھیچ پیلانێکیان نەبووە.دەسەڵات لەپێناو مانەوەی خۆیدا یاسا و دامو دەزگاکانی حکومەتی کردە قوربانی لەھەمووشوینێك حزب باڵ دەست بووە.کەسایەتیەکان رۆڵی زۆریان ھەبوو.رووداوەکانی شاری کەرکوك و ناوچە دابریندراوەکان. نموونەی دیاری ئەم دەسەڵاتەیە ھەرلایەنێك لەراستەخۆیەوە ڕێككەوتنی کردەبوو لەگەڵ حکومەتی ناوەند.دەگوترا ھێزەکەی فلان لەشەرھەڵات ھێزەکەی فلان شەری کرد یان حزبێك خیانەتی کرد ئەمە ھەموو ھۆکار بوون بۆ ئەم رووداوانەی جەند ڕۆژی دوای.ئەوەی پێوەستە کە بکرێت بۆ داھاتوو کە دەڵنێام ڕۆژێك دێت ئەم داخوازیانە دێتە دی.پێوەستە ھەڕێـــــمی کورستان تەواوی ھێزە سەربازیەکانی لەژێر دەسەڵاتی حزب نەمێنیت و فڵان و فیسار خاوەنی فەوج و سووپا نەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.