دانیشتنی ۲۹/۱٠ سەرسامی کردم

لەلایەن ستاندار Posted on 517 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

نەمزانی بزوتنەوەی گۆڕان بە چ پێوەرێک پاش ئەو هەموو بایەکۆتە دوو ساڵیە ، بەشداریان کرد .بۆ خۆشیان گۆتیان دەمازنانی دانیشتنەکە بۆ ڕادەستکردنی دەسەلاتەکانی مەسعود بارزانیە و دەشیان گۆت ئاگاداری ڕێوشوێنەکان نەبووینەو بواریشیان پێ نەدراوە کارنامەی خۆیان لە مەڕ ئەو ڕادەست کردنەوەیە بکەن وئاگاشیان لە پڕۆژە هاوبەشەکی پارتی و یەکیەتی و یەکگرتووی ئیسلامیە لە مەڕ ئەو ڕادەست کردنەوە یدەسەڵاتەکانی بارزانی دا . ئەوەی منیش بزانم لە یەکێ لە کۆبوونەوەکانی جڤاتی نیشتمانی نزیکەی دوو مانگ بەر لە ئێستا ، و لە ڕوانگەی یەک دوو کۆبوونەوەی خانەی ڕاپەڕاندن ، لە گەڵ پارتی ، کە نەگەیشتنە هیچ ڕێکەوتنێک . لایەنی پارتی ڕازی بوون دکتۆر یوسف بەبێ مەرج بگەڕێتەوە ناو دانیشتنەکانی پەڕلەمان و لایەنی گۆڕانیش پێش مەرجیان دانا کە دەبێ ڕێکەوتنێکی سیاسی نێوانی گۆڕان و پارتی پێوە بێت و مەبەستیش لەو ڕێکەوتنە سیاسیە نابێ پارتی بە زۆرینەی دەنگی خۆی و یەکیەتی و یەکگرتوو ، هەرچی پێیان باش بوو بە ئاو نا بریارەکانی پەڕلەمان تێپەڕێنن و ئەنجامەکەی بەوە کۆتایی هات کە جڤاتی نیشتمانیش دەنگی لە سەر ئەو ڕێکەوتنە سیاسیە کرد کە ببێتە پێش مەرجی کاراکردنەوەی پەڕلەمان . ئیدی ئەگەر بەراوردی ئەو دانیشتنە دوو مانگ پێشتریەی جڤات و ئەو دانیشتنە ئێستایەی پەڕلەمان بکەین کە دونیایەک رووداوی نوێش هاتوونەتە پێشەوە ، نەدەبوایە کتلەی گۆڕان وەها بەبێ ئاگایی بچنە ناو دانیشتنەکانەوە .

خۆ دوو سێ کۆبوونەوەی تری پەڕلەمانیش گۆران بایەکۆت بووە ئ، یدی نازانم ئەو جارەیان بۆ . خۆ کتلەی پەڕلەمانتارانی گۆڕان لەو دانیشتنەشدا بێکەمو کوری بوون ، بەڵام لەناو زۆرینە دژەکانی و بڕیارە نهێنیە دژەکانی لە ناو ژوورە تاریکەکان ، کتلەی پەرلەمانی گۆڕان چیان پێ دەکرێ . دەریش کەوت چ پەندێکیان بە گۆران کرد لە ناو حەرەمی پەرلەمان و سەرجەم مەکۆکانی پەڕلەمان بە تایبەتی لە بادینان و هەولێر . ئەدی ڕادەست کردنەکە ئایا ڕادەست کردن بوو یان گوستنەوەی دەسەلاتەکان لە باوکەوە بۆ برازا ، بوو . ۹٠٪ دەسەلاتەکان ڕادەستی نێچیرو کتلە حوکمرانیەکەی ، کرا . چۆن : دەسەلاتەکەی خۆی زۆر زۆر فراوان کرا . دەسەلاتی ئەنجومەنی وەزیرانیش هەم دیسان بۆ ئەو دەگەڕێتەوە چونکە هەر ئەوە دەبیر کول واتە سەرۆک .

دەسەلاتی حەلکردنی پەڕلەمانیشیان پێ درا . دەسەلاتەکانی دادوەری هەمدیسان هی خۆیانە چونکە هەموو کەس دەزانێ ڕێوشوێنەکانی بەڕێوەبردنی دادگاکان بەجورێ ڕێک خراوە کە پارتی بناغەی بۆ داناوەو ئەو دەسەلاتانەی کە بۆشیان گواستراوەتەوە ، بەردەوامی بوونە بە هەمان ڕێو شوێنەکان . دەسەلاتەکانی پەڕلەمانیش لە کار بەڕێکردن بەولاوە هیچی تر ناگەیەنێ . باشە ئەگەر وایە بۆ وەک ئەوەی لە راگەیاندی سەرۆکی پەڕلەمان دکتۆر یوسف هاتووە ، ئەو هەموو بەلتەجیانە بە حەرەمی پەڕلەمان وەکرا . بۆ ئەو هەموو مەکۆو کۆمیتەو مەلبەندەکانی گۆران و یەکیەتی لە نێوان دەست بەسەراگرتن و سوتاندن و یانی هێنانی پۆلیس و ئاسایش بە بیانۆی پاراستن ، هەلبەتە دەبێ ئەو ڕێو شوێنانە حیسابی پێش وەختی بۆ کرابێ .

ئەو هەموو سوکایەتی کردنە و لێدانە لە ڕابوون مەعروف لە پانای چی گوایە پاش ئەو ئیهانە کردنانە بردراوەتە ژوورێک دەناو کۆمەڵە چەکدارێکەوەو سداد بارزانیشیان لە گەڵ بووەو پێی گوتراوە یان داوای لێبوردن دەکەی یان دەبێ تێهەڵدان قبول بکەی گوایە رابوونیش ئەمەکەی دوایی قبوڵ کردووە . واتە تێهەڵدان . ئەمە ڕاستە یان نا باڵەکەی بە ئەستۆی ڕاگەیاندنەکانە کە دەبێ هەوڵی ڕاست بگوازنەوە بەڵام پیشاندانی ڤیدۆ کامیراکە وەک ئەوە وایە کە خۆر بە بێژیمگ نەگیرێ . پێم سەیرە لە ناو دانیشتنی پەڕلەمان یەکیەتی هەموو داواکانی پارتی قبول کردووە وەک یەک کتلەی پەڕلەمانی بووبن، وابوو .

سەیرەکە زیاتر لەوەوە خۆی بە دەردەخا کە ئێستاشی لە گەڵدابێ پارتی لە مەڕ مقاوەمە نەکردنی یەکیەتی لە کەرکوک ، تەخوینیان دەکاو یەکیەتیش بە دوای خۆیەوە بە تایبەتی کتلەی هێرۆ خان بە هەمان شێوە پارتی تەخوین دەکەن و لە ناو دانشتنی پەرلەمانیش دەست دەناو دەستی یەکتری دانە . باشە مرۆ دەبێ خوێندنەوەی چی بێ با بڵێن ڕقابەریان لە گەڵ گۆران هەیە بۆیە دەست بە سەر مەقەرەکانیان یان سووتاندنیان ، کردویانە بە ئامانج . خوا هەڵناگرێ ئاسایش و پۆلیسی شەقلاوە بە هەستیاری تەماشای ڕەوشەکەیان کرد و مەکۆی شەقلاوەیان لە سوتاندن ، پاراست و دەست خۆشیان لێ دەکەین ئەگەر نا سێ ئۆتۆمبێلی چەکدار خۆیان ئامادەکردبوو کە مەکۆی شەقلاوە بسوتێنن .

ئەدی بۆ مەلبەندو کۆمیتەو بارەگاکانی یەکیەتی هەمان کاردانەوەیان ، لە گەڵدا کرا . بە مەزندەی من لێکدانەوە زۆرن . ئەوەی لە زۆربەی ڕاگەیاندنەکان قسەو باسی لە سەر دەکرێ بۆ دوو ئیدارەییە .هەندەک جار بەندە مێشکم بۆ ئەوە دەبات کە مەسرور بارزانی دڵی بەوە خۆش نەبیت کە ئەو هەموو دەسەڵاتانەی باوکی ڕادەستی نێچیر بکرێ . دەشڵێن جولاندنی هێزو ڕێکخراوە بە ناو مەدەنیەکان کە هەنە ناوی بەلتەجیەشیان خستوونەتە پاڵ ، بەبێ مەسرور بارزانی موستەحیلە بتوانرێ جولەیان پێ بکرێ . ئیدی ئەو دەنگانەش کەم نینە وەک بڵێن پارتی لە بەر دژایەتی نێوانی مەسرورو نێچیر ، کۆنترۆلی خۆی لە دەست داوەو بارزانی باوکیش ناتوانێ نێوەندگیری ئاشتەویی لە نێوانیان بکات . ئەو ڕادەستکردنە دەسەلاتیەش نازانرێ ، ئایا ،بارزانی بەڕەزامەندی خۆی کردووە یان گوشاری ئەمەریکی و بەغداو وڵاتانی سەر سنوورە .

بەندە دەڵێم ئەگەر بهاتبایە ڕادەستکردنەوەی دەسەڵاتەکان نیوە بە نیوەیی بوایە ، لە نێوان کتلەی پەڕلەمان و کتلەی حکومی ، بزوتنەوەی گۆڕانیش واژووی لە سەر دەکردو بە دوایەوە کارو چالاکیەکانی پەڕلەمان و حکومەتیش تەندروستانەتر بەڕێوە دەبردراو ئەمەریکاو نێردەی دووەلیش پێشوازیان لێ دەکردو دەبووە پایەکی بەهێزیش بۆ ئایندەی بەڕێوە چوونی حوکمی هەرێم و جێناکۆکەنیش کە حکومەتی ناوەند نەتوانی بە ئارەزووی خۆی وازیان لە گەڵدا بکات و پارتی ویەکیەتیش بە تایبەتی پارتی عسی علی ماسلف دەیان توانی بە جۆرەک لە جۆرەکان تەعویزی شکستەکە بکەنەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.